‌پاش 35 ساڵ خانمێکی گەنج بە خوشکە دووانەکەی شادبۆوە

وێستگە ستایل-

پشکنینی ناوکە ترشی DNA نهێنی دوو منداڵی تازە لەدایکبووی دوانەی ئاشکراکرد پاش ئەوەی 35 ساڵ بەر لە ئێستا دووچاری ئاڵوگۆرکردن بوبوونەوە لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی باشوری وڵاتی نەمسا.

پێگەی ORF ی نەمسا ڕایگەیاند دوو خانم کە هەردووکیان لەدایکبووی مانگی تشرینی یەکەمی ساڵی 1990ی شاری گرازی وڵاتی نەمسان بەم دواییانە چاویان بە یەکتر و دایبابە بایۆلۆجییەکانیان کەوتۆتەوە پاش ئەوەی لە یەکدی ونبوون لە دوای لەدایکبوون.

بە گوێرەی ڕۆژنامەی "Kronen Zeitung"، ئەم دوو کچە بە نەبەکامی لەدایکبوون و پاشان لە نەخۆشخانە کراونەتە شووشەی منداڵانی نەبەکامەوە و بەو جۆرەش لەگەڵ دایکیان نەماونەتەوە، ئەمەش هۆکار بووە بۆ جیابوونەوەیان لە یەکدی.

لای خۆیەوە بەڕێوبەری نەخۆشخانەکە ئەم هەواڵەی پشتڕاستکردۆتەوە و داوای لێبوردنی لە خانەوادەکە کردووە بۆ ئەو هەڵەیەی کە ڕوویداوە.


PM:05:07:07/10/2025


ئه‌م بابه‌ته 340 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌