بە هۆی ڤیدیۆیەکەوە مێگن مارکڵ شەرمەزاردەکرێت
وێستگە ستایل-
پاریسی پایتەختی فەرەنسا بە شەپۆلێکی توڕەیی و مشتومڕی خەڵکدا تێدەپەڕێت لە پاش سەردانەکەی مێگن مارکڵی دۆقەی ساکس بە تەنها بۆ ئەو شارە کە بۆتە هۆکاری بەبیرهێنانەوەی چەند یادەوەرییەکی خەمناکی شازادە دیانای کۆچکردوو.
مێگن مارکڵی هاوسەری شازادە هاری خێزانی شاهانە لە میانەی سەردانێکیدا بۆ پاریس بە مەبەستی بەشداریکردنی لە هەفتە نمایشی جلوبەرگی تایبەتی بالێنسیاگا بە پۆشینی ڕەنگی سپی و ئەڵقە ئەڵماسەکەی نیشانکردنییەوە دەرکەوت.
جێگەی باسە ئەم دەرکەوتنەی مێگن لە دەرکەوتنێکی ئاساییەوە بوو بە هەرایەکی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، بەو پێیەی کە ئەو خانمە ڤیدیۆیەکی نێو ئۆتۆمبێلە تایبەتەکەی خۆی لە کاتی تێپەڕینی بە تونێلیک کە بە درێژایی "ڕووباری سین" ە لە پەڕەی فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام بڵاوکردۆتەوە.
ئەم تونێلە هەمان ئەو جێگا پڕ یادەوەرییە خەمناکەیە بۆ شازادە هاری کە ساڵی 1997 شازادە دیانای دایکی تێدا لەدەستدا بە هۆکاری ڕووداوێکی هاتووچۆی زۆر سەخت، هەربۆیە خەڵکی سەرزەنشتی مێگن دەکەن و ئەوان پێیانوایە بە ئەنقەست و بێ گوێدانە هەستەکانی شازادە هاری ئەم ڤیدیۆیەی تۆمارکردووە.
PM:04:57:06/10/2025
ئهم بابهته 580
جار خوێنراوهتهوه