‌رۆبەرت رێدفۆرد لە تەمەنی 89 ساڵیدا کۆچی دواییکرد

وێستگە ستایل-

گەورە سینەماکاری هۆڵیود رۆبەرت رێدفۆرد لە پاش خزمەتکردنی 6 دەیە، بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە ماڵئاواییی هەمیشەیی لە خێزان و هەوادارەکانی کرد.

ئەو ئەستێرە بەناوبانگە لە تەمەنی 89 ساڵیدا و لە ویلایەتی یۆتای ئەمریکا گیانیسپارد، بە گوێرەی زانیارییەکان رۆبەرت لە ناوچەیەکی شاخاوی نزیک شاری پرۆڤۆ سەر بە هەمان ویلایەت لە کاتی خەودا کۆچی دواییکردووە، بەڵام تاوەکو ئێستا هۆکاری سەرەکی مردنەکەی ڕانەگەیەندراوە.

سەرکردایەتی و تواستە بەپێزەکانی ئەو گەورە ئەکتەرە لە ڕێگەی بەرجەستەکردنی کەسایەتییەکی درەوشاوەوە هەمیشە بۆتە جێگای سەرنجی هەوادارەکانی، بەو پێیەی رۆبەرت بە تەنها لە بواری سینەمادا خزمەتی نەکردووە بەڵکوو ئەو کەسێکی پاڵپشتیکەری لایەنی پاراستنی ژینگە، هەڵگری بەرپرسیارییەتی بەرامبەر کۆمەڵگە و جێبەجێکاری سەربەخۆیی بووە، هەروەها درەوشانەوەی ئەو ئەستێرەیە لە بەرجەستەکردنی ڕۆڵە کاریگەرەکانی لە فیلمەکاندا وەک جێپەنجەیەک بۆ هەمیشە دەمێنێتەوە.

ئەم ئەستێرەیە ناوی تەواوی چارلس رۆبەرت رێدفۆردە و لە ساڵی 1936 لە سانتا مۆنیکا لە ویلایەتی کالیفۆرنیا چاوی بە دونیا هەڵهێناوە، رۆبەرت وەک ئەکتەر و دەرهێنەری فیلمە ئەمریکییەکان بۆ ماوەی 60 ساڵ لە خزمەتکردن بەردەوام بووە و بۆتە براوەی خەڵاتی ئۆسکار وەک باشترین دەرهێنەر، ئەم گەورە سینەماکارا لە تەمەنی 89 ساڵیدا کۆچی دواییکرد.


PM:05:51:16/09/2025


ئه‌م بابه‌ته 140 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌