زاوایەک لە ڕۆژی هاوسەرگیریەکەی ڕایکرد
وێستگە ستایل-
پیاوێک لە ڕۆژی هاوسەرگیریەکەی لە ناوچەی کورانجی لە شاری کاراتچی باشوری پاکستان ڕایکرد، دەوترێت کە پیاوەکە لە هاوسەرگیری ترساوە.
بەگوێرەی ڕاپۆرتەکان، خێزانی زاوا لە پۆلیس سکاڵای یاساییان تۆمارکردووە و ترسی ئەوەیان هەبووە کوڕەکەیان ڕفێندرابێت.
بەگوێرەی ئەو هەواڵەی گۆڤاری "زە نەیشن" ی پاکستانی بڵاویکردۆتەوە لەزاری برای زاوا وتویەتی"کوڕەکەمان بۆ تایبەت ترین ڕۆژی ژیانی چۆتە سەرتاش و مۆبایلەکەی لە ماڵەوە جێهێشتوە بەڵام پاش ئەوە نەگەڕاوەتەوە و نەچووە بۆ ئاهەنگەکەی"
خێزانی زاوا گومانیان هەیە کوڕەکەیان ڕفێندرابێت، ئەگەرچی ئەم بابەتە بۆتە کەیس لە لای پۆلیس بەڵام پۆلیس باسی لەوە کردووە ڕەنگە زاوا بەمەبەست خۆی ونکردبێت و ویستی ئەم هاوسەرگیریەی نەبووبێت"
PM:05:27:16/09/2025
ئهم بابهته 196
جار خوێنراوهتهوه