ئاوی برنج چرچبوونی پێست دوادەخات
وێستگە ستایل-
ماوەی چەندین ساڵە ئاوی برنج لە کلتورێکی کۆنی ئاسیاییەکانەوە بۆتە ترێندێکی جوانی جیهانی، ڤیدیۆی پێستی ڕوون و بێخەوشی خانمانی کۆریا لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان سەرنجی تەواوی خەڵکی ڕاکێشاوە، بەو پێیەی ئەوان لە ڤیدیۆکاندا ئاماژە بە ئاوی برنج دەدەن وەک پێکهاتەیەکی جادووی بۆ پێست، بەڵام ئایا لە ڕاستیدا ئاوی برنج پێست دەدرەوشێنێتەوە؟
لەیلا عەبید شارەزا و ڕاوێژکاری لوبنانی لە بواری جوانکاریدا دەڵێت" بایەخدان بە جوانی پێست لە کۆمەڵگا عەرەبییەکاندا لە کۆنەوە پەیوەندیدار بووە بە کلتوری کۆنی میسڕ وەک بەکارهێنانی هەنگوین، شیر و زەیتە سروشتییەکان، لە بەرامبەردا ئاوی برنج بەشێک بووە لە بایەخدانی ڕۆژانەی پێست لای خەڵکی کۆریا و یابان".
لە درێژەی وتەکانیدا ئاماژەی بەوە دا کە ئەو پێستە سپی و بێخەوشەی کە خانمە کۆرییەکان هەیانە بە هیچ شێوەیەک بەتەنها بەکارهێنانی ئاوی برنج بەدەستنایەت بەڵکوو ڕێگە زانستییەکەی بەکارهێنانی ڕێتینۆڵ و ترشەکانی هایدرۆکسی ئەسیدە.
ئاوی برنج دەوڵەمەندە بە ڤیتامین Bییەکان، هەربۆیە یارمەتی ڕوونبوونەوەی پێست و کەمبوونەوەی زیپکە دەدات، هەروەها پێست شێداردەکات و کونیلەکانی پێست دادەخات، ئاوی برنج دژە ئۆکسێنەرەکانی تێدایە کە دەبێتە هۆی دواخستنی چرچولۆچی.
PM:06:41:28/08/2025
ئهم بابهته 784
جار خوێنراوهتهوه