بەردێکی نامۆ لەسەر ڕووی مەریخ دۆزرایەوە
وێستگە ستایل-
یەکێک لە پشکنەرە تایبەتەکانی ئاژانسی ناسای ئەمریکی توانیوێتی وێنەی بەردێکی نامۆی سەر ڕووی هەسارەی مەریخ بگرێت کە لە شێوەی کڵاوێکی ئاسنیندا بووە، بینینی ئەم بەردە بەڵگەیە لەسەر هەبوون و بەردەوامی ڕەشەبا لە شێوەپێدان بە ڕووی هەسارە سورەکە هەر لە کۆنەوە تاوەکو ئێستا.
بڵاوبوونەوەی وێنەی ئەم بەردە نامۆیە هەر زوو تەواوی خەڵکی بە خۆیەوە سەرقاڵکرد و مشتومڕێکی زۆری بە دوای خۆیدا هێنا، خەڵکی سەرسامی شێوەی بەردەکە بوون و ئەوان بە کڵاوی جادووگەر ناویلێدەنێن، جێگەی ئاماژەیە تەنها شێوەی بەردەکە نامۆ نییە بەڵکوو پێکهاتەکەشی سەرنجڕاکێشە بە جۆرێک لە کۆبوونەوەی چەند تۆپێکی بچووک پەیدابووە.
دەیڤد ئەگلێی وتەبێژی تیمەکەی ئاژانسی ناسا ئاشکرایکرد شێوەی نامۆی بەردەکە وایلێکردین ناوی لێبنێین "Horneflya".
پشکنەرە تایبەتەکەی ناسا لە ئێستادا سەرقاڵی کۆکردنەوەی زانیارییە لەسەر بەرد و پێکهاتە لمییەکانی هەسارەی مەریخ بەو ئامانجەی کە بتوانێت لە چۆنیەتی پەیدابووونی ڕەشەبا و کاریگەری لەسەر پەیدابوونی شێوەی هەسارە سورەکە بکۆڵێتەوە.
PM:05:39:28/08/2025
ئهم بابهته 508
جار خوێنراوهتهوه