‌ئێسکە پەیکەری دایناسۆرێک بە نرخێکی خەیاڵی فرۆشرا

وێستگە ستایل-

نرخی ئێسکە پەیکەری دەگمەنی دایناسۆرێک کە تەمەنی دەگاتە نزیکەی 150 ملیۆن ساڵ لە زیاد کردنێکی ئاشکرادا پێش نرخی پارچە گەورەکەی مەریخ کەوت.

پاش نیوەڕۆی دوێنێ چوارشەممە لە مەزادێکی ئاشکرادا لە نیۆرک نرخی ئێسکە پەیکەری دایناسۆرێک گەشتە 30 ملیۆن دۆلار، ئەمە لە کاتێکدایە لە هەمان مەزاددا گەورەترین پارچەی هەسارەی مەریخ خرایە ڕوو بەڵام تەنها بە 5 ملیۆن دۆلار فرۆشرا، ئەمەش جیاوازییەکی گەورەیە لە نێوان نرخی ئەم دوو پارچە دەگمەنە.

A handler in white gloves handling a dinosaur skeleton.

ئێسکە پەیکەری ئەم دایناسۆرە دەگەڕێتەوە بۆ جۆرێکی دەگمەن لە دایناسۆر بە ناوی" سیراتۆصور ناسیکۆرنیس" کە تەنها 4 ئێسکە پەیکەری لێ دۆزراوەتەوە هەتاوەکو ئێستا لە جیهاندا، ئەم جۆرە دایناسۆرە هاوشێوەی جۆری "تیرانۆصۆریس ڕێکس"ە بەڵام قەبارەکەی بچووکترە.

لە سەرەتای مەزادەکەدا ئەم ئێسکە پەیکەرە تەنها بە نرخی 6 ملیۆن دۆلار مەزەندا کرا بەڵام دواتر بەرزبووەوە بۆ 30 ملیۆن دۆلار.


PM:12:35:17/07/2025


ئه‌م بابه‌ته 616 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌