‌هەندێک ڕێنمایی بۆ خۆپاراستن لە سەرئێشە لە هاویندا

وێستگە ستایل-

به‌رز بوونه‌وه‌ی‌ پله‌كانی گه‌رما ته‌نها هۆكار نییه‌ بۆ ئاره‌قكردنه‌وه‌، به‌ڵكو هه‌ندێكجار هۆكاری توشبوونه‌ به‌ ئازاری سه‌ر و بێزاری زۆر، دكتۆر هێمن پزیشکی پسپۆڕی نەخۆشیەکانی هەناو و دڵ له‌م بابه‌ته‌دا چه‌ند ڕێنماییه‌كی خستۆته‌ ڕوو بۆ خۆپاراستن له‌ ئازاری سه‌ر له‌ وه‌رزی هاویندا.
 
1-لەبەرکردنی جلوبەرگی سووک وپه موو
‎2-ئەگەر لە دەرەوە بوویت و لە ڕۆژێکی گەرمدا سەرئێشەیەک ڕوویدا، دەستبەجێ بەدوای پەناگەدا بگەڕێ لە شوێنێکی سێبەر یان فێنك
‎3-چاویلکەی خۆر و کڵاو لەسەر بکە، یان چەتر هەڵبگره
‎4-بە خواردنەوەی بڕێکی زۆر ئاو و شلەمەنی جەستەت شێدار بکەرەوە
‎5- كه م خواردنەوەی چاو و قاوە
‎6-لە کاتی گەرمای زۆردا ئەگەر گونجاو بێت مەچۆرە دەرەوە بە تایبەتی لە نێوان 12 نیوەرۆ تا 4 ی پاش نیوه‌ڕۆ.



AM:10:33:16/07/2025


ئه‌م بابه‌ته 448 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌