پزیشکێک:دووربکەونەوە لە کڕینی بووکەڵەی لابوبو
وێستگە ستایل-
لە ئێستادا بووکەڵەی لابوبو لە تەواوی جیهاندا ترێندە، بەڵام پێویستە دایکان و باوکان ئاگاداربن لە مەترسییەکانی کڕینی ئەم بووکەڵە ناشرینە ترسناکە کە هاوشێوەی ئەهریمەنە بە هۆی شێوەیەوە کە دوو چاوی فراوان و دوو گوێچکەی قوت و چەند ددانێکی بچووکی تیژی پێوەیە کە دەبێتە هۆی بەجێهێشتنی کاریگەری نەرێنی درێژخایەن لەسەر دەروونی منداڵ.
دکتۆر وەلید هیندی پسپۆڕێکی ڕاوێژکاری بواری دەروونی ئاشکرای دەکات کە بەکارهێنانی ئەم بووکەڵەیە لە لایەن منداڵانەوە کاریگەری نەرێنی گەورە بەجێدەهێڵێت، ئەم بووکەڵەیە دەکرێت بە شێوەیەکی بێتاوان دەربکەوێت بەڵام لە ڕاستیدا هەڵگری پەیامێکی ئەهریمەنانەیە بە جۆرێک دەروونی منداڵ دەخاتە مەترسییەوە و دەبێتە هۆی هاندانی خووە نەرێنییەکانی وەک فێڵکردن و تووڕەبوون.
جگە لە کاریگەرییە دەروونییەکان ئەم بووکەڵەیە دەبێتە هۆی نەخۆشییەکانی پێست و تەنگەنەفەسی بە هۆی ئەو پێکهاتە خراپەی لە بەرهەمهێنانیدا بەکارهێنراوە هەروەها هەڵگڕی چیرۆکی شەیتانە کە کاتی خۆی لە وڵاتانی عەرەبیدا بۆتە هۆکاری هەڵگیرسانی ئاشووب.
لابوبو لە لایەن هوونەرمەندێکی هۆڵەندی بە ڕەچەڵەک چینی بە ناوی کاسینگ لونگ بەرهەمهێنرا، پاشان بووە هۆی بڵاوبوونەوەیەکی بێشوماری لە ناو تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا، سەرەنجام بووە پڕ فرۆشترین بووکەڵە.
PM:12:39:14/07/2025
ئهم بابهته 588
جار خوێنراوهتهوه