هۆکاری گیانلەدەستدانی ئەکتەرێکی ناودار ئاشکرادەکرێت
وێستگە ستایل-
دوا بە دوای بڵاوبوونەوەی هەواڵی گیانلەدەستدانی ئەکتەری بەناوبانگی ئوستراڵی- ئەمریکی جوولیان مەکماهۆن بە هۆی نەخۆشی شێرپەنجەوە، بەم دواییانە هەواڵی زیاتر لەسەر ناوەڕۆکی مردنی ئەو ئەکتەرە ئاشکرادەکرێت.

بە گوێرەی نوێترین ڕاپۆرتی پزیشکی داد لە ناوچەی پینیلاس لە ویلایەتی فلۆریدا ئەکتەرە ناودارەکە لە تەمەنی 56 ساڵیدا بە هۆی شێرپەنجەی سییەکانەوە گیانی سپاردووە کە بڵاوبووبووەوە بە جەستەیدا بە تایبەت سەر و ملی، بە گوێرەی هەمان ڕاپۆرت ئەو ئەکتەرە لە ڕۆژی 2 ی تەمموزەوە گیانیلەدەستداوە بەڵام هاوسەرەکەی بە ناوی کێلی مەکماهۆن لە پاش تێپەڕینی دوو ڕۆژ هەواڵەکەی بڵاوکردۆتەوە.
جوولیان مەکماهۆن تاقە کووڕی سەرۆک وەزیرانی پێشووی ئوستراڵیا ویلیام مەکماهۆن بوو، لە 27 ی تەمموزی 1968 لە شاری سیدنی لەدایکبووە، لە ماوەی ژیانیدا 3 جار ژیانی هاوسەرگیری پێکهێناوە، لە 2 ی تەمموزی ئەمساڵ بە نەخۆشی شێرپەنجە لە تەمەنی 57 ساڵیدا کۆچی دواییکرد.
AM:11:38:14/07/2025
ئهم بابهته 296
جار خوێنراوهتهوه