ئاگایی دەدرێت لە خێرابوونی سووڕانەوەی زەوی
وێستگە ستایل-
زانایان هۆشداری دەدەن لە هەست کردن بە کورتترین ڕۆژەکانی هەفتە لە هاوینی ئەم ساڵدا کە بە درێژای مێژوو ڕووداوی لەم جۆرە ڕووینەدابێت، هۆکارەکەشی زیادبوونێکی چاوەڕواننەکراوی خێرای سووڕانەوەی زەوییە.
شارەزایان لەو باوەڕەدان کە دەکرێت ڕۆژانی 22 ی تەمموز و 5 ی ئاب هەریەکەیان بە ڕێژەی نزیکەی 1.38 و 1.51 میللیچرکە کورتتربن، ئەمەش ڕووداوێکی چاوەڕواننەکراوی ترسێنەرە، لەبەرئەوەی لە ئەگەری بەردەوام بوونی ئەم دیاردەیە کارەسات دەخوولقێت.
زەوی بە شێوەیەکی ئاسای ماوەی 24 کاتژمێری پێدەچێت بۆ تەواوکردنی یەک سووڕانەوە، بەڵام هەر خێرابوونێک تەنانەت ئەگەر بە بڕی یەک میل بێت لە ماوەی یەک کاتژمێردا ئەوا دەبێتە هۆی لەناوبردنی هاوسەنگی و تەواوی ئەو سیستەمە بێ تەلانەی کە پشتیان بە سووڕانەوەی زەوی بەستووە دووچاری تێکچوون و لە کارکەوتن دەبنەوە کە دوا بە دوای ئەمەش سیستەمی پەیوەندییەکان تێکدەچێت.
لە ئەگەری زیادبوونی خێرای سووڕانەوەی زەوی بە 100 میل لە کاتژمێرێکدا، تەواوی ناوچەکانی ئامازۆن و باکووری ئوستراڵیا ژێر ئاو دەکەون ئەمە جگە لەوەی کاتژمێرەکانی ڕۆژ بۆ 22 کاتژمێر کەم دەبێتەوە کە دەبێتە هۆی تێکدانی سیستەمی بایۆلۆجی جەستە کە هۆکارە بۆ زیادبوونی ڕێژەی جەڵدەی دڵ و ڕووداوەکانی هاتووچۆ.
AM:11:09:14/07/2025
ئهم بابهته 480
جار خوێنراوهتهوه