وێنەی پاسپۆرتەکەی مارلین مۆنرۆ بە 21 هەزار دۆلار فۆرشرا
وێستگە ستایل-
وێنەیەکی دەگمەن و کەم بینراوی ئەستێرەی ناسراوی هۆڵیود مارلین مۆنرۆ و هاوسەرەکەی کە یاریزانێکی بەناوبانگی یاری باسکە بووە بە ناوی جۆ دی ماجیۆ بە بڕی 21,655 دۆلاری ئەمریکییەوە مامەڵەی پێوە کرا کاتێک لە زیادکردنێکی ئاشکرادا فرۆشرا.

قەبارەی وێنەکە 2.25 بە 2.75 ئینجە و ئیمزایەکی مارلین مۆنرۆی پێوەیە بە ڕەنگی سوور وە لەسەری نوسراوە: "بۆ بەڕێز Mr. Bolds لەگەڵ سوپاس و ڕێزێکی زۆر، مارلین مۆنرۆ و دی ماجیۆ".
ئەم وێنەیە لە 29 ی کانوونی دووەمی ساڵی 1954 چرکێنراوە لە ویلایەتی سان فرانسیسکۆ لە ئەمریکا لە پاش دوو هەفتە لە ئاهەنگی هاوسەرگیریکردنی هەریەکە لە خانمە ئەستێرە مارلین مۆنرۆ و جۆ دی ماجیۆی هاوسەری بە مەبەستی ئامادەکردنی پاسپۆرتەکانیان بۆ وڵاتی یابان بۆ بەسەربردنی مانگی هەنگوینی و هەروەها گەشتی بازرگانی.
لەم وێنەیەدا مارلین مۆنرۆ تەمەنی تەنها 27 ساڵە و جۆ دی ماجیۆ تەمەنی 40 ساڵە، شایەنی باسە ئەمە دووهەم هاوسەرگیری مارلین بووە کە تەنها 9 مانگی خایاندووە، هاوسەرگیری یەکەمی مارلین مۆنرۆ لەگەڵ ئەفسەرێکی پۆلیس بووە بە ناوی جەیمس دۆهەرتی، بۆ سێهەم جاریش هاوسەرگیری لەگەڵ نووسەری بواری شانۆ ئارثەر میلەر کردووە پێش مردنی لە تەمەنی 36 ساڵیدا.
AM:10:48:12/07/2025
ئهم بابهته 756
جار خوێنراوهتهوه