‌خانمێکی ئەمریکی باجی کڕیارێکی چینی دەدات

وێستگە ستایل-

بە ماوەی یەک ساڵ سەدەها پاکەتی پێچراوەی ئامازۆن لە ماڵی خانمێک لە ویلایەتی کالیفۆرنیا کۆدەبێتەوە.

خانمێک بە ناوی کای کە نیشتەجێی ویلایەتی کالیفۆرنیایە لە ئەمریکا گازەندەی ئەوە دەکات کە ماوەی یەک ساڵە بە ناچاری پارەی ئەو شتانە دەدات کە کڕیارێکی خەلکی وڵاتی چین لە پێگەی ئۆنلاینی ئامازۆن دەیکڕێت، ئەمە لە کاتێکدایە ئەم شتانە هیچیان بە خواستی ئەم خانمە نەکڕدراون و ئەو ناتوانێت سوودیان لێببینێت.



ئەم خانمە ئاشکرای کردووە کە هۆکاری ئەم ڕووداوە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کڕیارێکی وڵاتی چین بە ناوی لیوساندێدیان ناونیشانی نیشتەجێبوونی ماڵی ئەم خانمە کالیفۆرنییەی پێشکەش بە وێبسایتە ئۆنلاینەکە کردووە کە کاڵاکان بگەیەنرێتە ئەوێ، بەڵام ئەوەی جێگەی سەرسوڕمانە نازانرێت ئاخۆ بۆچی وایکردبێت.



لە پاش چەندین سکاڵا لە پێگەی فەرمی ئامازۆن تا ئێستا کای هیچ وەڵامێکی فەرمی نەدراوەتەوە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکەی.


PM:02:23:10/07/2025


ئه‌م بابه‌ته 596 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌