پاش تاوانبارکردنی، غادە عەبدولڕەزاق دێتە دەنگ
وێستگە ستایل-
پاش ئەوەی بڵاوکرایەوە کە ئەکتەری بەناوبانگی میسڕ غادە عەبدولڕەزاق لە لایەن کۆمپانیایەکی فەڕەنسییەوە تاوانباردەکرێت بە نەدانی بڕی 50,000 یۆرۆ بۆ ئەو خزمەتگووزارییانەی پێشکەشی هەریەک لە خۆی و کچەکەی کراوە لە پاریس، ئەو هوونەرمەندە بێدەنگی دەشکێنێت و دێتە قسە.
دوێنی سێشەممە لە پێگەی فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام ئەم هوونەرمەندە لە بڵاوکراوەیەکدا ئاماژەی بەوە داوە کە داوا لە هەموو ڕۆژنامەنووسەکان دەکات خۆیان بەدووربگرن لە بڵاوکردنەوەی هەواڵی ناڕاست و بێ بنەما تاوەکو ڕووبەڕوی یاسا و دادگا نەکرێنەوە.
خانمە ئەکتەر غادە عەبدولڕەزاق دووپاتی کردۆتەوە کە لە ڕێگەی ڕاوێژکاری یاسایی یاسر قەنطوشەوە هەموو ڕێگا یاساییەکان دەگرێتە بەر بۆ ئەوەی هەموو ئەو کەسانە بە سزای پێویستی خۆیان بگەن کە هەواڵی ناڕاستیان لەسەر بڵاوکردۆتەوە ئەگەر لە ناوەوەی میسڕ بن یاخود لە فەڕەنسا.
غادە عەبدولڕەزاق ئەکتەری بەناوبانگی میسڕە و لە ساڵی 1970 لەدایکبووە، خاوەنی کچێکە بە ناوی ڕۆتانا لە هاوسەری پێشوتری محمد فەودە.
PM:01:38:09/07/2025
ئهم بابهته 360
جار خوێنراوهتهوه