‌شێوەکاری کورد لالە عەبدە لە تەمەنی 78 ساڵیدا کۆچی دواییکرد

وێستگە ستایل-

شێوەکاری بەناوبانگی کورد، لالە عەبدە لە تەمەنی 78 ساڵیدا و بە نەخۆشی شێرپەنجە لە شاری نۆرمبێرگ لە وڵاتی ئەڵمانیا کۆچی دواییکرد.

 
 لە زاری برازای هوونەرمەندەکەوە ساسان عەبدە بەرەبەیانی ئەمڕۆ، سێشەممە 8ـی تەممووزی 2025 هونەرمەندی شێوەکار لالە عەبدە لە پاش جەنگێکی درێژخایەنی ئەم هوونەرمەندە لەگەڵ نەخۆشی شێرپەنجە، دواجار لە تەمەنی 78 ساڵیدا ماڵئاوای لە گەلی کورد و خانەوادەکەی کرد لە شاری نۆرمبێرگ لە وڵاتی ئەڵمانیا.
 
ئەمە لە کاتێکدایە هێشتا کات و شوێنی ڕێوڕەسمی بەخاک سپاردنی ئەم هوونەرمەندە یەکلایی نەبۆتەوە.
 
لالە عەبدە هوونەرمەندێکی شێوەکاری دیاری کورد بوو لە  ساڵی 1947 لە  شاری سلێمانی لەدایکبووە بەڵام ماوەیەک دەبێت لە وڵاتی ئەڵمانیا نیشتەجێبوو، خاوەنی چەندین پێشانگای هاوبەش و تایبەت بە خۆی بوو لە کوردستان و وڵاتانی جیهانیش.

لالە عەبدە لە تەمەنی 78 ساڵیدا کۆچی دواییکرد | رووداو.نێت



ژیان لە فەرهەنگدا: لالە عەبدە


PM:01:40:08/07/2025


ئه‌م بابه‌ته 416 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌