خانمێک لەسەر ڕێگا مەرگەکەی دیۆگۆ جۆتا بە سەختی برینداربوو
وێستگە ستایل-
چەند ڕۆژێک پێش ئێستا و بە دیاریکراوی ڕۆژی پێنجشەممەی ڕابردوو هەواڵێکی خەمناک جیهانی هەژاند، گیانلەدەستدانی دیۆگۆ جۆتا ئەستێرەی بەناوبانگی تۆپی پێ کە یاریزانی هەریەکە لە یانەی لیڤەرپووڵ و هەڵبژاردەی پورتوگال بوو لە تەمەنی 29 ساڵیدا و پاش تەنها لە 10 ڕۆژ دوا بە دوای ئاهەنگی هاوسەرگیرییەکەی تەواوی جیهانی خەمناک کرد.

پاش ڕووداوێکی هاتووچۆی سەخت کە بووە هۆی گیانسپاردنی هەریەک لە دیۆگۆ جۆتا و ئەندریای برای بە ئۆتۆمبێلی لامبۆرگینی، میدیاکانی ئیسپانیا و پسپۆڕانی بوارەکە ئاماژەیان بەوە دا کە هۆکاری ڕووداوەکە تیژڕەوی یاریزانە لاوەکە بووە.
بە پێی ڕاپۆرتی پۆلیس تاکە هۆکاری ڕووداوەکە تیژڕەوی بووە بەڵام بە پێی وتەی پسپۆڕێکی بواری ڕێگەوبان خراپی ڕێگاکە هۆکارێکی دیکەی ڕووداوەکە بووە.
لە پێش 8 ڕۆژ لەم ڕووداوە ڕووداوێکی دیکەی هاوشێوە لەسەر هەمان ڕێگا ڕوویداوە و برینداربوونێکی زۆر سەختی شۆفێرێکی ئافرەتی تەمەن 60 ساڵی لێکەوتۆتەوە، ئەم ڕووداوە لە ئێستادا بۆتە هۆی هەرایەکی زۆر لە نێوان خەڵک و تەنانەت میدیاکانی ئیسپانیاش.
PM:01:19:08/07/2025
ئهم بابهته 368
جار خوێنراوهتهوه