قوربانییەکانی زریانەکەی تەکساس 104 کەسی تێپەڕاند
وێستگە ستایل-
بەرپرسی پۆلیسی ناوچەی کیرڤیل لە ویلایەتی تەکساس ڕایگەیاند لە دواین ئامار کە بە دەستیانهێناوە زیاتر لە 104 کەس بە هۆی لافاوە زۆر بەهێزەکەی سەنتەری تەکساس بوونەتە قوربانی، ئەمە لە کاتێکدایە گەڕان بە دوای چەندین کەسی بێ سەر و شوێن بەردەوامە.
ئاماری گیانلەدەستدان تاوەکو ئێستا بە جۆرێکە لاشەی مردووی 84 کەس دۆزراوەتەوە و ناسراوەتەوە کە 56 دانەیان گەورە ساڵانن و 28 دانەی دیکە منداڵن.
بە گوێرەی نوێترین ڕاپۆرتی ڕۆژنامەی واشنتن پۆست تا وەکو ئێستا لە دووشەممەی ڕابردووەوە چارەنووسی 10 کچی گەنج نادیارە کە لە نێویاندا ڕابەرێکی کەمپی تێدایە، بە گوێرەی ئامارەکان پێدەچێت کەوتبنە ژێر بارانی بەهێز و هەورەبرووسکە و لە ئێستادا گەڕان بە دوایاندا بەردەوامە.
لە لایەکی دیکەوە لە باشووری تەکساس 12 کەسی دیکە بوونە قووربانی وە 41 کەسی دیکە بێ سەر و شوێنن.
PM:12:08:08/07/2025
ئهم بابهته 372
جار خوێنراوهتهوه