ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان: گه‌رمایه‌كی زیاتر به‌ڕێوه‌یه
وێستگە ستایل-
ڕێكخراوی جیهانی تایبه‌ت به كه‌شوهه‌وا ئاشكرای كردوه جیهان ناچار ده‌بێت خۆی بگونجێنێت له‌گه‌ڵ پله‌ی گه‌رمای به‌رز، ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه شه‌پۆلێكی به‌هێزی گه‌رما ڕووی له چه‌ند ناوچه‌یه‌كی ئه‌وروپا كردوه له‌سه‌ره‌تای وه‌رزی هاوینه‌وه.
ئه‌م ڕێكخراوه كه سه‌ر به‌نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كانه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردوه پێویسته له‌سه‌ر هاوڵاتیان پێشبینی داهاتووی شه‌پۆله‌كانی گه‌رما بكه‌ن كه زۆر به‌ره‌و خراپتر ده‌ڕوات و به‌هۆی گۆڕانی كه‌شوهه‌وا كه له ئه‌نجامی چالاكی مرۆییه‌وه دروستبووه.
شه‌پۆلی گه‌رمای پێشوه‌خت ئێستا ڕووی له ڕۆژئاوای ئه‌وروپا و باشووری ئه‌وروپا كردوه به‌هۆیه‌وه ملیۆنه‌ها هاوڵاتی ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ی هه‌یه به‌ر گه‌رمایه‌كی زۆر بكه‌ون و ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان به "بكوژی بێده‌نگ" وه‌سفی ده‌كات و هه‌ریه‌ك له وڵاتانی پورتوگال و یۆنان و كرواتیا و ئه‌ڵمانیا و نه‌مسا و سویسرا ی گرتۆته‌وه.
وته‌بێژی ڕێكخراوه‌كه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردوه مانگی ته‌مووز گه‌رمترین مانگی ساڵه له‌سه‌رتاسه‌ری جیهان به‌دیاریكراوی له نیوه‌ی باكوری گۆی زه‌وی، تۆماركردنی ئه‌م پله گه‌رما به‌رزه له‌م كاته‌دا بابه‌تێكی چاوه‌ڕوان نه‌كراوبووه، گۆڕانی كه‌شوهه‌وا له ئه‌نجامی چالاكی مرۆیی وایكردوه ئه‌م پله گه‌رما به‌رزه تۆمار بكرێت و پێویسته هاوڵاتیان خۆیان بگونجێنن له‌گه‌ڵ دۆخه‌كه.
PM:06:11:02/07/2025
ئه‌م بابه‌ته 1380
جار خوێنراوه‌ته‌وه