باشترین جۆره‌كانی خۆراك بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی هه‌وكردن و ئازاری جومگه
وێستگە ستایل-
زۆر كه‌س به‌ده‌ست گرفتی هه‌وكردن و ڕه‌قبوونی جومگه‌كانیان ده‌ناڵێنن، به‌ڵام ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌یه‌ك ئه‌وه‌ی سه‌لماندوه چه‌ند جۆرێك خۆراك یارمه‌تیده‌ره بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ئازاری ئه‌م به‌شه‌ی جه‌سته و به‌هێزكردنی ته‌ندروستی ئێسك.
توێژینه‌وه‌یه‌ك كه ئۆفیسی نیشتیمانی تایبه‌ت به پزیشكی هندی بڵاویكردۆته‌وه تیایدا هاتوه" خواردنی ماسی و سه‌وزه و چه‌ره‌س و ئه‌و میوانه‌ی دژه هه‌وكردنن ده‌كرێت نیشانه‌كانی ڕه‌ق بوون و هه‌وكردنی جومگه كه‌م بكاته‌وه"
1- زه‌رده‌چه‌وه:
ئه‌م به‌هاراته هه‌وكردنی جومگه كه‌مده‌كاته‌وه چونكه دژه ئۆكسێنه‌ری زۆری تیادایه، به‌تایبه‌ت ئه‌گه‌ر زه‌رده‌چه‌وه له‌گه‌ڵ شیری گه‌رم تێكه‌ڵاو بكرێت یان له‌گه‌ڵ نیسك یان بكرێت به‌سه‌ر سه‌وزه‌ی ئاماده‌كراو.
2- زه‌نجه‌بیل:
پێكهاته‌ی ناو زه‌نجه‌بیل ئاوسانی جومگه كه‌مده‌كاته‌وه به‌تایبه‌ت له به‌یانیان، جه‌سته گه‌رم ده‌كاته‌وه، ده‌كرێت وه‌ك چا بخورێته‌وه یان وه‌ك به‌هارات بۆ خواردنه‌كان زیاد بكرێت.
3-سه‌وزه:
سپێناغ و گه‌لای خهردتهل دوو جۆر سه‌وزه‌ن به‌هۆی پێكهاته‌كه‌یانه‌وه ئێسك به‌هێز ده‌كه‌ن و پزیشكه‌كان ڕێنمایی هاوڵاتیان ده‌كه‌ن بیانخۆن.
4-چه‌ره‌س:
باده‌م و گوێز و تۆوی كه‌تان به‌هۆی هه‌بوونی چه‌وری ته‌ندروست و پێكهاته‌ی گرنگ و دژه هه‌وكردن زۆر به‌سوودن بۆ جومگه و ئێسك.
5-ماسی چه‌ور:
ماكریل و سه‌ردین و سالمۆن چه‌ند جۆرێكی ماسین به‌هۆی هه‌بوونی ئۆمیگا 3 تیایاندا زۆر به‌سوودن بۆ ئێسك.
PM:05:40:29/06/2025
ئه‌م بابه‌ته 1540
جار خوێنراوهتهوه