‌ئایا زیادبوونی گۆشت لە ڕەحمدا مەترسیدارە؟

وێستگە ستایل-

گۆشتی زیادەی منداڵدان بریتین لەو گەشەکردنانەی کە لە ناوپۆشی منداڵدان (ناوپۆشی ڕەحم) گەشە دەکەن، لە زۆربەی حاڵەتەکاندا ئەم گۆشتانە مەترسیدار نیین و خاوێنن، واتە شێرپەنجە نین و مەترسییەکی جددی لەسەر تەندروستی دروست ناکەن، بەڵام هەندێکجار دەتوانن ببنە هۆی کێشە، دکتۆرە هاژە پزیشكی نەخۆشییەکانی ژنان و منداڵبوون له‌م بابه‌ته‌دا وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره‌ ده‌داته‌وه‌.

مەترسییەکانی گۆشتی زیادەی منداڵدان:
1-باوترین کێشە کە بەهۆی گۆشتی زیادەی منداڵدانەوە دروست دەبێت خوێنبەربوونی نائاسایی منداڵدانە، ئەمەش دەبێتە هۆی نەزیفبوون لە کاتی سوڕی مانگانە، خوێنبەربوونی ناڕێک لە نێوان سوڕی مانگانەدا، یان خوێنبەربوون لە دوای وەستانی سوڕی مانگانە. 
2-لەو ژنانەی کە هەوڵی دووگیانبوون دەدەن، گۆشتی زیادەی منداڵدان هەندێک جار دەتوانێت کاریگەری لەسەر چاندنی کۆرپەلە لە منداڵدان یان زیادکردنی ئەگەری لەبارچوون هەبێت.

هۆکارەکانی مەترسی بۆ نەخۆشی شێرپەنجەیی لە گۆشتی زیادەی منداڵدان:
1-تەمەنی دوای وەستانی سوڕی مانگانە
2-خوێنبەربوونی نائاسایی لە منداڵدان
3-گۆشتی زیادەی منداڵدان گەورە (>1.5-2 سم)
4-بەکارهێنانی تامۆکسیفێن (دەرمانی شێرپەنجەی مەمک)
5-قەڵەوی، شەکرە، بەرزی فشاری خوێن
6-مێژووی خێزانی شێرپەنجەی ناوپۆشی منداڵدان یان قۆڵۆن


PM:05:07:24/06/2025


ئه‌م بابه‌ته 148 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌