هه‌نگاوێكی سادده ته‌ندروستی و یاده‌وه‌ری مێشك به‌هێز ده‌كات
وێستگە ستایل-
توێژه‌ره‌وه‌كان له بواره‌كانی زانستی ده‌رونی و زانستی مێشك توێژینه‌وه‌یه‌كیان له‌باره‌ی ئه‌و هۆكارانه بڵاوكردۆته‌وه كه كاریگه‌ریان ده‌بێت له‌سه‌ر توانای مێشك له‌ڕووی ده‌رونی و ته‌ندروستی یاده‌وه‌ریی.
له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته توێژینه‌وه‌یه‌ك له‌سه‌ر هه‌زار كه‌س ئه‌نجامدراوه ته‌مه‌نیان سه‌روو 50 ساڵ بووه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و هۆكارانه بزانرێت كه كاریگه‌ری له‌سه‌ر ته‌ندروستی ده‌روونی هه‌یه به‌تێپه‌ڕبونی كات.
توێژه‌ره‌وه‌كان زانیویانه ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌ڕووی ده‌رونیه‌وه ئارامن به‌دیاریكراوی له‌باره‌ی هه‌ستكردن به كۆنترۆڵكردنی ژیان و سه‌ربه‌خۆی خۆیان زۆر باشن، ئه‌وه توانای یاده‌وه‌ریان زۆر باشتره له‌و كه‌سانه‌ی ناتوانن كۆنترۆڵی ژیانیان بكه‌ن.
ئه‌گه‌رچی په‌یوه‌ندی نێوان ژیانێكی خۆش و ئارام و توانای یاده‌وه‌ری دیاریكراوه به‌ڵام ئه‌م توێژینه‌وه‌یه سه‌لماندویه‌تی په‌یوه‌ندیه‌كی ڕاسته‌وخۆ هه‌یه له‌نێوان ته‌ندروستی ده‌روونی و توانای یاده‌وه‌ری مێشك.
پرۆفیسۆر جوشوا ستوت نوسه‌ری سه‌ره‌كی ئه‌م توێژینه‌وه‌یه له‌زانكۆی كۆلیدج له‌نده‌ن ده‌ڵێت" ئه‌م توێژینه‌وه‌یه هه‌نگاوێكی زۆر گرنگ بوو بۆ زانینی په‌یوه‌ندی ئاڵۆزی نێوان توانای یاده‌وه‌ری و دڵخۆشی و ئارامی ده‌رونی، ئه‌وه‌ش ڕێنماییكارێكی زۆر باشه بۆ ئه‌وه‌ی هاوڵاتیان ئاگاداربن له‌به‌ر مێشكیان ئاگاداری ته‌ندروستی ده‌رونیان بن"
PM:02:57:23/06/2025
ئه‌م بابه‌ته 168
جار خوێنراوهتهوه