ڤیدیۆ: هۆمایۆن شه‌جه‌ریان به‌رهه‌مێكی نوێی بڵاوكرده‌وه
وێستگە ستایل-
هونه‌رمه‌ندی ناوداری فارس"هۆمایۆن شه‌جه‌ریان" له‌ڕێی هه‌ژماره‌كه‌ی لهكۆمهڵایهتی ئینستگرام به‌رهه‌مێكی نوێی به‌ناوی"جیهانی سته‌م" بڵاوكردۆته‌وه.
هۆمایۆن سه‌باره‌ت به‌م به‌رهه‌مه نوسیویه‌تی"ئه‌مه هۆنراوه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی و مرۆییه، له تۆزی ڕۆحه بریندار و شكاوهكانهوه له‌دایك بووه، له‌ده‌نگی ترسی كه‌سه زیندانكراو و ئازاده‌كان دروستبووه، ئه‌م كاره گێڕانه‌وه‌ی خه‌می بێكۆتایی كه‌سانێكه كه له شه‌وه ڕه‌ش و تاریكه‌كاندا بێده‌نگ بوون، له تارمای ئه‌م جیهانه خوێناویه‌دا"
ئه‌م هونه‌رمه‌نده نوسیویه‌تی" كاره‌كه‌م باس له جیهانی ئێستا ده‌كات كه توڕه‌ی و پۆخڵه‌واتی و نه‌خوێنده‌واری و له‌خۆبایی بوون بۆته جێگره‌وه‌ی خۆشه‌ویستی و جوانی و ئاگایی، ئه‌م كاره پێشكه‌ش ده‌كه‌م به كه‌سانی به‌خشنده له‌سه‌رتاسه‌ری جیهان، دڵ ته‌نها به جوانی و خۆشه‌ویستی ده‌گه‌شێته‌وه"
هۆمایۆن شه‌جه‌ریان كوڕی هونه‌رمه‌نی ناوداری فارس شه‌جه‌ریانه، یه‌كێكه له هونه‌رمه‌نده ناوداره‌كانی فارس، له‌دایكبووی 1975 ه و ساڵی 1995 له‌گه‌ڵ خانمێك هاوسه‌رگیری كردوه و ساڵی 2015 جیابونه‌ته‌وه و خاوه‌نی كچێكه به‌ناوی "یاسه‌مین" ، له ماوه‌ی ڕابردوودا ئه‌م هونه‌رمه‌نده سه‌ردانی كوردستانی كرد و زنجیره‌یه‌ك كۆنسێرتی ئه‌نجامدا.
AM:11:49:23/06/2025
ئه‌م بابه‌ته 204
جار خوێنراوهتهوه