ئایە پەتای وەرزی بۆ منداڵان مەترسیدارە؟
وێستگە ستایل-
پەتا وەرزیەکان، ئەو نەخۆشیانەن کە ساڵانە لەگەڵ گۆڕانی وەرزەکان و ئاوو هەوادا منداڵان و گەوران تووش ئەبن،زیاتر لە دوو سەد جۆر ڤایرۆس هۆکارن بە تووشبوون بەو پەتایانە، دکتۆر پشدەر پزیشکی پسپۆڕی نەخۆشیەکانی منداڵان لهم بابهتهدا وهڵامی ئهم پرسیارهیداوهتهوه.
ئهم پزیشكه دهڵێت"زیاتر لەگەڵ دەستپێکردنی وەرزی پاییزدا منداڵان بەڕێژەیەک بەرچاو تووش ئەبن تا کاتی ناوەڕاستی بەهار ئەوەش ئەگەڕێتەوە بۆ کردنەوەی دەرگای خوێندنگاکان و هاتنی وەرزی سەرما چونکە لەو دوو بارەدا هەم هۆکارەکانی گواستنەوەی ڤایرۆسەکە بەهۆی تێکەڵاوبوون زیاد ئەکات هەم بەهۆی هەوای ووشک و سارد بەرگری لووت بۆ کەمتر لە نیوە دائەبەزێت."
نیشاکانی لە ڤایرۆسێکەوە بۆ ڤایرۆسێکی تر ئەگۆڕێت بەڵام بە گشتی :
تا لە نزمەوە بۆ تای بەرز، کۆکەو لووت تەڕی ،سەرئێشە هەندێکجار ڕشانەوەو سکچوون،ئارەزووی خواردن کەم ئەکات، ئەم نیشانانە لەوانەیە چەند ڕۆژێک هەندێکجار لەوانەیە زیاتریش بخایەنێت بەتایبەتی کۆکەکەی.
بۆ ئەو منداڵانەی کە نەخۆشی درێژخایەنیان هەیە وەکو ڕەبۆ و نەخۆشی درێژخایەنی سیەکان،نەخۆشی دڵ و مێشک و دەمارو نەخۆشی درێژخایەنی کۆئەندامی هەرس و جگەریان هەیە یان بەتووندی تووشی هەوکردنی تووندی چەندبارەی بەشی خوارەوەی کۆئەندامی هەناسە ئەبن یان تەمەنیان زۆر بچووکە پێویستی پارێزی تەواویان بۆ بکرێت لە تووشبوون بە پەتا وەرزیەکان چونکە ئەکرێت مەترسی لەسەر ژیانیان بۆ درووست بکات.
خۆپارێزیەکەش لەڕێگای کوتانەکانەوە بە ڕێکی و هەروەها کوتان دژە ئەنفلوەنزا سەرەتای وەرزی پاییز هەروەها زوو زوو دەست شۆردن و بەکارنەهێنانی کەل و پەلی خەوو خواردن و پاک و خاوێنی تەوالێت و حەمام و مەغسەلی دەست شۆردن و بەکارهێنانی ماسک.
بۆ منداڵێک کە ئەو نەخۆشیە درێژخایەنانەی سەرەوەی نەبێت زۆربەی کات بە سووکی ئەیگرن و تەنها بەخواردنی شۆرباو شلەمەنی و دابەزاندنی تاکەی پێویست بەبەکارهێنانی دەرمانی تر ناکات.
تکایە منداڵەکەت بەدوور بگرە لە بەکارهێنانی دەرمانی ناپێویست و بەتایبەت دژە بەکتریا چومکە زیانی ئەو دەرمانانە زۆر زیاترە لە خوودی پەتاکە.
PM:03:40:16/06/2025
ئهم بابهته 472
جار خوێنراوهتهوه