به‌یانیان ئه‌م ژه‌مه به منداڵه‌كه‌ت مه‌ده
وێستگە ستایل-
ژه‌می به‌یانیان یه‌كێكه له ژه‌مه گرنگ و پێویسته‌كان بۆ جه‌سته‌ی مرۆڤ، به‌دیاریكراوی بۆ منداڵان و ئه‌نجامی ژماره‌یه‌ك توێژینه‌وه سووده ته‌ندروستیه‌كانی خواردنی ژه‌می به‌یانیانی ئاشكرا كردوه.
سه‌نته‌ری ئه‌مه‌ریكی تایبه‌ت به كۆنترۆڵكردنی نه‌خۆشییه‌كان (CDC) ڕاپۆرتێكی تایبه‌تی له‌سه‌ر ده‌نكۆڵه‌ی ئاماده‌كراوی تایبه‌ت به ژه‌می به‌یانیان (Ready-to-eat cereals) بڵاوكردۆته‌وه كه یه‌كێكه له بژارده‌كانی دایكان و باوكان بۆ ژه‌می به‌یانیانی منداڵه‌كانیان.
ئه‌م توێژینه‌وه‌یه له‌گۆڤاری JAMA Network Open بڵاوكراوه‌ته‌وه تیایدا چه‌ند زانیاریه‌ك له‌باره‌ی ده‌نكۆڵه‌ی ئاماده‌كراوی به‌یانیان خراوه‌ته ڕوو:
1-بڕێكی زۆر چه‌وری و خوێ و شه‌كری تیادایه.
2- بڕێكی كه‌م پرۆتین و ڕیشاڵ ی تیادایه كه دوو بژارده‌ی سه‌ره‌كین بۆ گه‌شه‌ی ته‌ندروست له منداڵاندا و هه‌ستكردن به‌تێری بۆ ماوه‌یه‌كی درێژ.
له‌توێژینه‌وه‌كه‌دا ئاماژه بۆ ئه‌وه كراوه بڕی ئه‌و شه‌كره‌ی له‌م ژه‌مه سوكه‌دا هه‌یه %45 زیاتره له‌و بڕه‌ی كه ڕێگه‌پێدراوه ڕۆژانه منداڵان بیخۆن، به‌گوێره‌ی ڕێنماییه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی ئه‌مه‌ریكی تایبه‌ت به نه‌خۆشییه‌كانی دڵ.
PM:03:32:16/06/2025
ئه‌م بابه‌ته 544
جار خوێنراوه‌ته‌وه