دوای سه‌ده‌یه‌ك جۆرێك گوڵی ده‌گمه‌نی ئۆركید ده‌ركه‌وتۆته‌وه
وێستگە ستایل-
بۆیه‌كه‌مجار له‌به‌ریتانیا جۆرێكی ده‌گمه‌ن له‌گوڵی ئۆركید كه مه‌ترسی له‌ناوچوونی هه‌بوه له به‌ریتانیا دوباره گه‌شه‌ی كردۆته‌وه.
پێشبینی ده‌كرا ئه‌م گوڵه كه ناوی "lady's-slipper orchid" یه و په‌ڕه‌كانی وه‌نه‌وشه‌ییه له‌سه‌رتاكانی سه‌ده‌ی 20 به‌ره‌و له‌ناوچوون چوه له‌كاتێكدا له‌سه‌رده‌می ڤیكتۆری(1837-1901) یه‌كێك بووه له گوڵه به‌ناوبانگه‌كان، به‌ڵام له ساڵی 1930 به‌ره‌وله‌ناوچوون چوه، بۆ ئه‌وه‌ش براوه‌ته شوێنێكی شاراوه هه‌تا ڕێگری بكرێت له‌دزینی.
دامه‌زراوه‌ی"یۆركشایر وایلدلایف تره‌ست" ڕایگه‌یاندوه پاش نیو سه‌ده جارێكی دیكه ئه‌م گوڵه دوباره دروست بۆته‌وه، جۆنۆ لیدلی به‌ڕێوبه‌ری ئه‌م پرۆژه‌یه وتویه‌تی"دوباره بینینه‌وه‌ی ئه‌م جۆره گوڵه وایكردوه هیوایه‌كی ڕاسته‌قینه و نوێمان هه‌بێت بۆ داهاتوو" هاوكات بانگه‌شه كراوه بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی ئه‌م گوڵه‌یان هه‌یه پارێزگاری لێبكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی زیاد بكات.
به‌رپرسی توێژینه‌وه‌كانی باخچه‌ی"كیو" مایك فای وتویه‌تی" هه‌وڵدان بۆ ڕزگاركردنی ئه‌م جۆره گوڵه پرۆژه‌یه‌كی شیاوه بۆ پاراستنی باخشه شاهانه‌ییه‌كانی به‌ریتانیا"
PM:10:00:03/06/2025
ئه‌م بابه‌ته 724
جار خوێنراوه‌ته‌وه