هۆکارەکانی توشبوون بە هەوکردنی زراو
وێستگە ستایل-
هەوکردنی زراو، بەزۆری بەهۆی گیرانی زراوەوە دروست دەبێت، زۆربەی کات بەهۆی بەردی زراو،هۆکارەکانی توشبوون بە هەوکردنی زراو چین؟ دکتۆر ھاوار پزیشکی پسپۆڕی نەخۆشیەکانی مەمک و غودە و کۆئەندامی هەرس لهم بابهتهدا وردهكاری زیاتری باسكردوه
لهم بابهتهدا وهڵامی ئهم پرسیارهیداوهتهوه.
1-بەردی زراو (Colelithiasis) – باوتریین هۆکارە: بەردی زراو دەتوانێت بۆری زراو بگرێت، ئەم گیرانە زەرداو لەناو زراودا دەهێڵێتەوە و دەبێتە هۆی هەوکردن و گەشەی بەکتریا.
2-هەوکردن: بەکتریاکانی وەک ئی کۆلای، کلیبسیێلا، دەتوانن لە زەرداودا گەشە بکەن و دەبنە هۆی هەوکردن .
3-نەخۆشی مەترسیدار یان زەبر و زەنگ (Acalculous Cholecystititis): لە ئەو کەسانەی کە زۆر نەخۆشن (بۆ نموونە لە بەشی چاودێری چڕ)، زەبر، سپێسیس، یان نەشتەرگەرییەکی گەورە دەتوانێت ببێتە هۆی هەوکردنی زراو بەبێ بوونی بەردی زراو
ئەمەش بەهۆی خراپی ڕۆیشتنی خوێن بۆ زراو ڕوودەدات.
4-وەرەم: بە دەگمەن، وەرەم دەتوانێت ڕێگری لە ڕۆیشتنی زەرداو بکات و هەوکردن دروست بکات.
هۆکارەکانی مەترسی:
1-ڕەگەز :مێ
2-قەڵەوی
3-تەمەن زیاتر بێت له 40 ساڵ
4-دووگیانی
5-دابەزاندنی کێشی لەش بە خێرایی
6-هەندێک دەرمان (بۆ نموونە، ئیسترۆجین، حەبی ڕێگریکردن لە دووگیانی)
PM:09:44:03/06/2025
ئهم بابهته 620
جار خوێنراوهتهوه