هۆكارهكانی ههبوونی خوێن بهمیزهوه
وێستگە ستایل-
ههبونی خوێن له میزدا به چاو دهبیندرێت یاخود له ڕێگەی شیكاری میزەوه وه هۆكار زۆره بۆ ئەم حاڵەتە هەندێك كات نەخۆشیەكی ئاسایەوه هەندێكجاریش بۆی هەیە ببێتە نیشانەی نەخۆشیەکی زۆر خراپ ئەویش (شێرپەنجه)یه، دکتۆر ئاری پزیشكی نەشتەرگەری گورچیله و پرۆستات و نەزۆكی لهم بابهتهدا هۆكارهكانی ههبوونی میز بهخوێنهوه دهخاته ڕوو.
هۆكارەکان چین؟
1-هەوكردنی ڕێڕەوی میز (گورچیله - میزەڵدان – پرۆستات)
2- بەردی گورچیله یاخود میزەڵدان
3- هەڵئاوساوی پرۆستات
4- هەندێك نەخۆشی له گورچیلەدا دەبێته دروست كردنی خوێن
5- (شێرپەجه) بونی خوێن له ناو میزدا بۆی هەیه ببێته نیشانەی نەخۆشی شێرپەنجەی گورچیله و میزەڵدان یاخود پرۆستات.
6- هەندێك نەخۆشی بۆماوهیی خوێن.
7- هۆكاری دەرەکی بۆ گەیشتنی ئازار به گورچیله وەك لێدان یاخود ڕوداوێكی بەسەرهاتبێت.
8- خواردنی هەندێك له دەرمانەکان كه بۆ چارەسەر كردن بەكاریان دێنی دەبێته هۆی سوربونی میز یاخود بگۆردرێت بۆ خوێن وەك (ئهسپرین و هیبارین)
9- زۆر وەرزش كردن و خۆماندو كردن كه ڕەنگی میز دەگۆردرێت بۆ سور ئەمەش كاتیەو وه پێویست به چارەسەر ناكات.
چۆن دەسنیشانی ئەم حاڵەته دەكرێت؟
1- شیكاری میز
2- سۆنەر و تیشك كە ئەم دوو ڕێگایه زۆر زەروره بۆ دەستنیشان كردنی حاڵەتەكه
3- نازۆری میزەڵدان كه هەندێك كات ناگەنه ئەنجام له ڕێگەی ئەم خاڵانەی پێشوتر باس كرا بۆیه دەبێت نازۆر ئەنجام بدرێت.
ئهم پزیشكه دهڵێت"لهكاتی ههبونی خوێن له میزدا نابێت پشت گوێ بخرێت بەتایبەتی ئهو كاتهی بەچاو بیندرا، بەتایبەتی له پیاواندا و جگهرەكێش و ئەوانەی تەمەنیان لەسەرو (35) ساڵەوەن چونكه ئەگەری هەیه نیشانێک بێ بۆ توشبوون به شێرپەنجەی گورچیله یان میزەڵدان یان پرۆستات وە ئەگەر هیچ نیشانە و ئازارێکی نەبوو"
PM:06:26:01/06/2025
ئهم بابهته 1548
جار خوێنراوهتهوه