ئەو کەسانە کێن کە دانانی باڵۆنی گەدەیان بۆ ئەنجام دەدرێت؟
وێستگە ستایل-
بە شێوەیەکی گشتی دانانی باڵۆنی گەدە بۆ ئەو کەسانە پێشنیار دەکرێت کە کێشیان زیادە یان قەڵەون و کێشەیان هەبووە لە دابەزاندنی کێش لە ڕێگەی خۆراک و وەرزشەوە، بهڵام ئایا ئەو کەسانەکێن کە دانانی باڵۆنی گەدەیان بۆ ئەنجام دەدرێت؟ دکتۆر دیاری پزیشکی پسپۆری نهشتهرگهری گشتی ، نەشتەرگەری قەڵەوی لهم بابهتهدا وهڵامی ئهم پرسیارهیداوهتهوه.
1-بارستەی جەستە (BMI).
-بارستەی جەستە ی 30 بۆ 40
2-شکستهێنانی هەوڵەکانی پێشووی دابەزاندنی کێش: ئەو کەسانەی کە بە خۆراک و بەرنامەی وەرزشی یان دەرمان کێشییان دانەبەزیوە
3-نەبوونی نەشتەرگەری پێشووی گەدە: ئەو کەسانەی کە پێشینەی نەشتەرگەری گەدە یان سورێنچکیان هەبووە، بەهۆی زیادبوونی مەترسییەکان لەوانەیە گونجاو نەبن بۆ دانانی باڵۆنی گەدە.
4-تەندروستی گشتی باش
5-ئامادەیی پابەندبوون بە گۆڕینی شێوازی ژیان: باڵۆنەکە کاتییە (بەزۆری دوای ٦ مانگ لادەبرێت)، بۆیە باشترە بۆ ئەو کەسانەی کە ئامادەن پابەندبن بە:
1-ڕێجیمێکی تەندروست
2-وەرزشکردن بە بەردەوامی
باڵۆنی گەدە گونجاو نییە بۆ:
1- ئەو کەسانەی کە فتقی گەدەیان هەیە، نەخۆشی هەوکردنی ڕیخۆڵە، یان نەخۆشی خوێنبەربوونیان هەیە.
2-ئەو کەسانەی کە ئامادە نین ڕێنماییە پزیشکی و خۆراکییەکان جێبەجێ بکەن.
PM:10:13:31/05/2025
ئهم بابهته 960
جار خوێنراوهتهوه