‌هەوکردنی ڕیخۆڵە کوێرە

وێستگە ستایل-

هەوکردنی ڕیخۆڵە کوێرە بەهۆی گیرانی بە تەنێکی نامۆ ڕوودەدات، دكتۆر باوان پسپۆڕی نه‌خۆشییه‌كانی هه‌ناوی له‌م بابه‌ته‌دا زانیاری زیاتری خستۆته‌ ڕوو.

له‌باره‌ی‌ نیشانه‌كانی ئه‌م نه‌خۆشییه‌ دكتۆر باوان ده‌ڵێت"نیشانەکانی ئه‌م نه‌خۆشییه‌ بریتیه‌ له‌ ئازارێکی تووندی سک ، شەکەتی و دڵ تێکەڵهاتن و تا" 

سه‌باره‌ت به‌ چاره‌سه‌ری ئه‌م نه‌خۆشییه‌ ئه‌م پزیشكه‌ ده‌ڵێت"ئەگەر له‌كاتی خۆیدا ڕیخۆڵه‌كه‌ چارەسەر نەکرێت دەکرێت بتەقێت و کێشەی گەورە دروست بکات، چارەسەرەکەی بە نەشتەرگەری لابردنی ڕیخۆڵە کوێرەیە"

ئەو کەسانەی کە بڕێکی کەم لە ڕیشاڵ دەخۆن مەترسی تووشبوونیان بە هەوکردنی ڕیخۆڵە کوێرە زیاترە، چونکە ڕیشاڵەکان هۆکارێکن بۆ جوڵە لەناو ڕیخۆڵە بەبێ ڕیشاڵی پێویست دەگیرێت.


PM:07:03:31/05/2025


ئه‌م بابه‌ته 640 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌