ئایا زه‌وی دڵی هه‌یه و لێده‌دات؟
وێستگە ستایل-
ئه‌گه‌رچی ئه‌م ڤیدیۆیه‌ی بڵاوبۆته‌وه تێكه‌ڵاوێكه له‌نێوان ڕاستی و واقیع، به‌ڵام به‌ڕاستی ئه‌مه دیارده‌یه‌كی سروشتی ڕاسته‌قینه‌یه و به‌شێك له‌ڕاستی تیادایه له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی زه‌وی دڵی هه‌یه و لێده‌دات.
باوترین دیارده‌ی "زرنگانه‌وه‌ی شومان" ه كه بریتیه له شه‌پۆلێكی كارۆمۆگناتیسی له ئه‌نجامی ڕه‌شه‌با و گێژه‌ڵوكه دروستده‌بێت كه به‌به‌رده‌وامی به ده‌وری به‌رگی هه‌وای زه‌ویدا دێت و ده‌چێت و دوباره ده‌بێته‌وه، له ئه‌نجامدا له‌رینه‌وه‌ی ڕێكخراو دروستده‌كات ده‌كرێت بپێورێت.
پسپۆڕان ده‌ڵێن" ئه‌م لێدانه هاوشێوه‌ی بومه‌له‌رزه‌ی بچووك وایه وه‌ك لێدانی دڵ ده‌رده‌كه‌وێت، به‌ڵام تائێستا پسپۆڕان نه‌یانتوانیوه هۆكاری پشت ڕودانی ئه‌م حاڵه‌ته بزانن، ئه‌م لێدانه به‌نزیكه‌ی 26 چركه جارێك ڕوده‌دات زۆر خاوتره له‌لێدانی دڵی مرۆڤ كه ده‌گاته 100 لێدان له خوله‌كێكدا"
ئه‌م دیارده‌یه بۆیه‌كه‌مجار له شه‌سته‌كانی سه‌ده‌ی ڕابردوو له‌سه‌رده‌ستی جاك ئۆلیڤه‌ر پسپۆڕی جیۆلۆجی ده‌ستنیشانكرا، پێشبینی ئه‌وه‌شی كردوه ناوچه‌ی باشوری زه‌ریای ئه‌تڵه‌سی یان ناوه‌ند سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌كی ئه‌م ده‌نگه‌بێت.
ساڵی 2013 توێژینه‌وه‌یه‌كی زانستی له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته بڵاوكرایه‌وه له‌لایه‌ن توێژه‌ر"یینگجی شیا" له په‌یمانگای جیۆدیسیا و جیۆفیزیا له ووهان- چین، تیایدا ئاماژه بۆ ئه‌وه كراوه سه‌رچاوه‌ی ئه‌م ده‌نگه بوركانه‌كانه، به‌دیاركراوی ئه‌و بوركانه‌ی ده‌كه‌وێته دورگه‌ی ساو تۆمی و گڕكانی ئاسۆ له ژاپۆن، له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌م ئه‌گه‌رانه، هێشتا پسپۆڕان به‌دوای ڕاستی دیكه‌دا ده‌گه‌ڕێن له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته.
PM:07:00:31/05/2025
ئه‌م بابه‌ته 716
جار خوێنراوه‌ته‌وه