له‌ڤیستیڤاڵی كان نیكۆل كیدمان به قژی ده‌ستكرده‌وه ده‌ركه‌وت
وێستگە ستایل-
خانمه ئه‌كته‌ری ئوستورالی جیهانی"نیكۆل كیدمان" توشی دۆخێكی شه‌رمهێنه‌ر بووه پاش ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر فه‌رشی سوور له ڤیستیڤاڵی كان كامێرا‌كان دیمه‌نی قژه باڕۆكه‌كه‌ی سه‌ری كیدمانیان تۆماركردوه، له‌گه‌ڵ قژی خۆی تێكه‌ڵاوی كردوه بۆ ئه‌وه‌ی گه‌نجتر ده‌ربكه‌وێت.
كیدمان ی ته‌مه‌ن 57 ساڵ به تۆڕێك قژی ده‌ستكرده‌وه له‌پێش چاوی كامێرا‌كان ده‌ركه‌وت له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا وتاری خۆی پێشكه‌شكردوه له‌پاش وه‌رگرتنی خه‌ڵاته‌كه‌ی بۆ ئه‌و كار و سه‌ركه‌وتنانه‌ی له‌ماوه‌ی كاركردنی به‌ده‌ستی هێناوه و وتویه‌تی"هه‌ستێكی تایبه‌تم هه‌یه و شانازی ده‌كه‌م كه چومه‌ته لیستی ئافره‌ته تایبه‌ته‌كانه‌وه كه بونه‌ته خاوه‌نی ڕێزلێنان پێش من و هه‌مویان ئه‌ستێره و هونه‌رمه‌ند بوون"
سه‌باره‌ت به ڤیستیڤاڵی كان ئه‌م خانمه وتویه‌تی" ڤیستیڤاڵی سینه‌مای كان زیاتر له 30 ساڵه به‌شێكه له ژیانی من، زۆر خۆشحاڵم بۆ ئه‌م ڕێزلێنانه"
شایه‌نی باسه كیدمان له لێدوانه‌كانی پێشویدا باسی له‌وه كردوه پشتیوانی ئافره‌ته ده‌رهێنه‌ره‌كان ده‌بێت و له ساڵی 2017 ه‌وه له‌گه‌ڵ 27 ئافره‌ت له پرۆژه‌ی جیاوازدا كاریكردوه.
PM:09:30:19/05/2025
ئه‌م بابه‌ته 604
جار خوێنراوهتهوه