لهم حاڵهتانهدا خانمانی دووگیان ناتوانن بهسروشتی منداڵیان ببێت
وێستگە ستایل-
ڕەنگە هەندێک ئافرەتی دووگیان نەتوانن بە سروشتی منداڵییان ببێت لە هەندێک بارودۆخی پزیشکیدا کە لەدایکبوونی سروشتی مەترسی لەسەر دایک یان کۆرپەکە دروست بکات، دکتۆرە کەژان پزیشكی نەشتەرگەری و نەخۆشییەکانی ژنان و منداڵبوون و نەزۆکی لهم بابهتهدا وهڵامی ئهم پرسیاره دهداتهوه.
1-هاتنەخوارەوەی وێڵاش، کاتێک وێڵاش ملی ڕەحم دادەپۆشێت
2-دۆخی کۆرپەلە لە سکی دایکییدا، وەک سوار (واتە کۆرپەلەکە بە قاچ هاتبێتە خوارەوە) ئەمە وا باشترە بە نەشتەرگەری منداڵەکەیان ببێت
3-نەشتەرگەری پێشووی منداڵدان، بەتایبەتی ئەگەر ئافرەتەکە دوو نەشتەرگەری منداڵبوونی هەبێت کە ئەگەری پچڕانی منداڵدانی هەیە.
4-ناڕەحەتی کۆرپەلە، نیشانەیە بۆ ئەوەی کۆرپەکە ئۆکسجینی پێویست وەرناگرێت.
5-هاتنەخوارەوەی ناوکەپەتکی کۆرپەله، کاتێک ناوکەپەتک لە پێش کۆرپەکەوە دێتە ناو کەناڵی زێ، ئەمەش دەتوانێت دابینکردنی ئۆکسجین ببڕێت.
PM:06:49:19/05/2025
ئهم بابهته 600
جار خوێنراوهتهوه