هونه‌رمه‌ندان بۆ مه‌رگی هونه‌رمه‌ند محه‌مه‌د عه‌باس بارام خه‌مبارن
وێستگە ستایل-
هونه‌رمه‌ند محەممەد عەباس بەهرام، به‌ره‌بەیانی ئەمڕۆش لە تەمەنی 73 ساڵیدا بەهۆی نەخۆشییەوە لەوڵاتی ئوردن کۆچی دوایی کرد، هونه‌رمه‌ندان و هاوڕێ و كه‌سوكاری ئه‌م هونه‌رمه‌نده له‌ڕێی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه خه‌مباری خۆیان بۆ مه‌رگی بارام ده‌ربڕیوه.
بارام ساڵی 1952 لە کەرکووک، لە گەڕەکی تەپەی مەلا عەبدوڵلا لە دایک بووە، خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی لە کەرکووک و قۆناغی دواناوەندی و پەیمانگەی هونەرەجوانەکانی لە بەغدا تەواو کردووە.
دیارترین گۆرانییەکانی هونەرمەند بریتیین لە (توڕەمە خۆت زیز مەکە - ئاگرێکی بێ خۆڵەمێش)، یەکێکە لە هونەرمەندە ناودارەکانی کوردستان کە لە دەرەوەی وڵات، لە بەریتانیا دەژیا، خاوەنی چەندان بەرهەمی هونەری کوردییە و زۆرینەی خەڵکی کوردستان بە دەنگی ئاشنان.
لە چاوپێکەوتنێکدا ئەو هونەرمەندە دەڵێت، لە تەمەنی پێنج ساڵییەوە گۆرانی دەڵێم، لە سەرەتای ساڵانی حەفتاوە بە گۆرانی کیژۆڵەی سوورە گوڵ، دەستی بە کاری هونەری کردووە، سەرسام بووە بە دەنگی هونەرمەند سەید عەلی ئەسغەری کوردستانی و عەلی مەردان،
محەممەد عەباس بەهرام، یەکەم هونەرمەندە بە تەنیا لەگەڵ پیانۆ گۆرانی گوتووە، لە دواین وەسیەتیدا رایگەیاند، "نامەوێت لە ئەورووپا بمرم دەمەوێت لە کوردستان بمنێژن."
هونەرمەند محەمەد عەباس لە ساڵی 1985ەوە لە بەریتانیا دەژیا و ماوەیەکە تووشی نەخۆشی بووە و بەیانی ئەمڕۆش لە تەمەنی 73 ساڵیدا بەهۆی هەمان نەخۆشییەوە لە ئوردن کۆچی دوایی کرد.
-هونه‌رمه‌ند عادل هه‌ورامی بۆ مه‌رگی ئه‌م هونه‌رمه‌نده نوسیویه‌تی"هه واڵی کۆچت تاساندمی هاوڕێ و برا دڵسوزه به نرخهكهم"
-ئاوازدانه‌ر وریا ئه‌حمه‌د بۆ مه‌رگی ئه‌م هونه‌رمه‌نده نوسیویه‌تی"بەداخێکی زۆرەوە ئەم بەیانییە هەواڵی زۆرناخۆشی کۆچی دوایی برای هونەرمەندمان (محەمەدعەباس بارام)م بینی، زۆر دڵگرانبووم خوا سەبووری دڵی هەموولایەکمان بدات، گیانی شاد وئارام بێت، تێبینی: وێنەکە هی کۆنسێرتی پارساڵی هونەرمەندە لە هۆڵی رۆشنبیری لەهەولێر.""
-هونه‌رمه‌ند لوقمان سه‌لیم بۆ مه‌رگی بارام ده‌ڵێت"ۆر بەداخەوە بۆ هونەرمەندی گەورە و برای گەورەم خۆشەویست و ئازیزم محەمەد عەباس برام کۆچی دوای کرد خوای گەورە لێی خۆشبێت رۆحی شاد و جێگایی بە هەشت بێت"
خانمه هونه‌رمه‌ند ئه‌مه‌ل سه‌عید كورده په‌یامێكی بۆ به‌رپرسانی حكومه‌تی هه‌رێم نوسیوه و تیایدا ده‌ڵێت"بۆ بەڕێزان وەزیری ڕۆشنبیری و نەقیبی هونەرمەندان و سەرجەم دەسەڵاتداران لە کوردستان. هونەرمەند (محمد عباس بەهرام) خاوەنی گۆرانیە بەناوبانگەکە(ئاگرێکی بێ خۆڵەمێش)لە ئوردن وەفاتی کرد ئەم بەیانیە بەداخەوە. ماوەیەک پێش ئێستا پەیوەندیم لەگەڵ خێزانەکەیدا کرد پێویستی بەیارمەتی ماددی و مەعنەویە، ئەیەوێت (جەنازەکەی) بهێنێتەوە نیشتیمان تکایە دەیان ساڵ غەریب بوو با هیچ نەبێ بە مردویەتی لەخاکی نیشتیمانا ماندویەتی بحەسێتەوە، تکایە هاوکاری پێویستە تەنیای مەکەن "
كاروانی نه‌ی بۆ مه‌رگی ئه‌م هونه‌رمه‌نده خه‌مباره و ده‌ڵێت"هەواڵی کۆچی دوایی هونەرمەند (محمد عباس بارام)، زۆر دڵ تەنگی کردم خوای گەورە سەبوری خێزان و خانەوادەکەی بدات جیگای بەهەشت"
PM:12:04:15/05/2025
ئه‌م بابه‌ته 228
جار خوێنراوهتهوه