ئه‌گه‌ر بۆنخۆشكه‌ری له‌ش به‌كارده‌هێنیت ئه‌م هه‌ڵانه دووباره مه‌كه‌ره‌وه
وێستگە ستایل-
زۆر كه‌س په‌نا ده‌به‌نه به‌ر بۆنخۆشكه‌ری جه‌سته وه‌ك ڕۆتینێكی ڕۆژانه به‌بێ ئه‌وه‌ی زانیاریان هه‌بێت له‌باره‌ی شێواز و بڕی به‌كارهێنانی بۆ ئه‌وه‌ی زیان به ته‌ندروستی نه‌گات.
ئه‌گه‌رچی به‌رهه‌مه‌كه سادده‌یه به‌ڵام به‌كارهێنانی به‌شێوه‌یه‌كی ناته‌ندروست كاریگه‌ری لاوه‌كی و زیانبه‌خشی ده‌بێت له‌سه‌ر پێست.
له‌و باره‌یه‌وه ئۆلیڤه‌ر باتیست هاوه‌ڵی دامه‌زرێنه‌ری ماركه‌ی Make Waves تایبه‌ت به بۆنخۆشكه‌ری له‌ش كۆمه‌ڵێك ڕێنمایی پێشكه‌ش كردوه بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی بۆنخۆشكه‌ری له‌ش به‌كارده‌هێنن.
1- زیاددهڕهوی لهبهركارهێنانیدا مه‌كه‌ن:
باتیست جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كاته‌وه، زۆر كه‌س زیاده ڕه‌وی ده‌كه‌ن له به‌كارهێنانی بۆنخۆشكه‌ری له‌ش، به‌جۆرێك هه‌ندێك كه‌س 5 بۆ 10 جار بۆنه‌كه به‌ژێر باڵیاندا ده‌هێنن، له‌كاتێك دوو بۆ 3 جار به‌سه.
2- دوباره به‌كارهێنانه‌وه به‌بێ خاوێنكردنه‌وه:
ئه‌م پسپۆڕه ده‌ڵێت" چه‌ندجارێك به‌كارهێنانه‌وه‌ی ئه‌م به‌رهه‌مه له ڕۆژێكدا به‌بێ خاوێنكردنه‌وه‌ی پێست به‌دیاریكراوی له ڕۆژه گه‌رمه‌كاندا یه‌كێكه له هه‌ڵه باوه‌كان، له‌كاتێكدا واباشتره هه‌ركات پێویستت بوو زیاتر له جارێك ئه‌م به‌رهه‌مه به‌كاربهێنیت ئه‌وه ژێر باڵت خاوێن بكه‌ره‌وه پاش ئه‌وه بهكاریبهێنهرهوه"
PM:04:40:14/05/2025
ئه‌م بابه‌ته 704
جار خوێنراوهتهوه