له ڤیستیڤاڵی كان خانمه هونه‌رمه‌ندێك ناچار كرا جلوبه‌رگه‌كه‌ی بگۆڕێت
وێستگە ستایل-
خانمه ئه‌ستێره‌ی ئه‌مه‌ریكی"هالی بیری" له ڤیستیڤاڵی "كان" ناچاركرا چه‌ند كاتژمێرێك به‌ر له ده‌ستپێكی ڤیستیڤاڵه‌كه جلوبه‌رگه‌كه‌ی بگۆڕێت، به‌هۆی ئه‌و یاسا نوێیه‌ی ڕێكخه‌رانی ئاهه‌نگه‌كه له ئه‌مساڵدا دایان ناوه تیایدا ڕێگری كراوه له پۆشینی جلوبه‌رگی ڕووت و فراوان و خوار درێژ له‌سه‌ر فه‌رشی سوور.
له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌نوسیدا بیری سه‌رسوڕمانی خۆی ده‌ربڕیوه بۆ ئه‌و ڕێنماییه تازه‌یه‌ی دانراوه و وتویه‌تی" ئه‌و عه‌زیه‌ی له‌به‌رم كردبوو له دیزاینی جوبتا كنت ئه‌نۆی بووه، به‌ڵام به‌ناچاری دامنا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌شی خواره‌وه‌ی زۆر درێژبووه"
ئه‌م خانمه كه ساڵی 2001 براوه‌ی خه‌ڵاتی ئۆسكار بووه باسی له‌وه كردوه ڕێگری كردن له پۆشینی جلوبه‌رگی ڕووت بڕیارێكی باشه، ڕێكخه‌رانی ڤیستیڤاڵه‌كه ئه‌مساڵ ڕێنمایی نوێیان داناوه بۆ ئاسانكردنی هاتوچۆی میوانه‌كان له‌سه‌ر فه‌رشی سوور و هۆڵی نمایشكردن، به‌هۆی ئه‌و سكاڵایانه‌ی له‌م چه‌ند ساڵه‌ی دوایدا له‌لایه‌ن میوانه‌كانه‌وه، ڕێگریش ده‌كرێت له هه‌ر میوانێك كه پابه‌ندی یاساكانی ڤیستیڤاڵه‌كه نه‌بێت.
PM:04:13:14/05/2025
ئه‌م بابه‌ته 2564
جار خوێنراوهتهوه