جادووی سێبه‌ره‌كان.. فۆتۆگرافه‌رێك جوانیه‌كانی ژیانی وشكانی تۆمار ده‌كات
وێستگە ستایل-
ژیانی وشكانی جوانیيه‌كی تایبه‌ت به‌خۆی هه‌یه به‌تایبه‌ت ئه‌و كاته‌ی تیشكی خۆر له‌كاتی ده‌ركه‌وتن و خۆر ئاوابوونیدا ده‌گاته سه‌ر زه‌وی.
فۆتۆگرافه‌رێكی پاكستانی كه به‌تایبه‌ت كار له‌سه‌ر ئاژه‌ڵه وشكاوه‌كیه‌كان ده‌كات به‌ناوی"ئه‌سيم چیما" فۆتۆی تایبه‌تی چه‌ند ئاژه‌ڵێكی تۆماركردوه له‌كاتی ئاڵتونیدا كه پێش خۆر ئاوابوون یان له‌گه‌ڵ هه‌ڵهاتنی خۆر ده‌گرێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی جوانترین دیمه‌نی ئه‌م ئاژه‌ڵانه له‌ژێر بریسكه‌ی تیشكی خۆر تۆمار بكات.
ئه‌م فۆتۆگرافه‌ره تایبه‌ت به CNN وتویه‌تی" كاتێك له‌ماوه‌ی كاتژمێری ئاڵتونی فۆتۆكانم ده‌گرم، فۆتۆكانم جوانیه‌كی تایبه‌تیان هه‌یه و چانسێكی زۆر نایابن بۆ تۆماركردنی فۆتۆ"
زۆرینه‌ی ئه‌م فۆتۆیانه له كینیا تۆماركراون، له‌گه‌ڵ چه‌ند دانه‌یه‌ك له دوبه‌ی و پاكستان و چه‌ند به‌شێكی دیكه‌ی ئه‌فه‌ریقا، ئه‌م فۆتۆگرافه‌ره لای وایه ئه‌و كاته‌ی فۆتۆكانی له‌م كاتانه‌دا ده‌چركێنێت ئه‌وه هێلكاریه‌كی نایابی ئاژه‌ڵه‌كان تۆمار ده‌كات و ئه‌مه‌ش ته‌نها تیشكی خۆر دیمه‌نه‌كان دروستده‌كات"
PM:06:42:23/04/2025
ئه‌م بابه‌ته 248
جار خوێنراوه‌ته‌وه