كچێك له‌نهۆمی 25 ی باڵه‌خانه‌یه‌ك كه‌وته خواره‌وه و نه‌مرد
وێستگە ستایل-
كچێك له باكوری چین به‌شێوه‌یه‌كی سه‌رسوڕهێنه‌ر له مردن ڕزگاری بوو پاش ئه‌وه‌ی له‌نهۆمی 25 ی باڵه‌خانه‌یه‌ك كه‌وته خواره‌وه و نه‌مرد.
به‌گوێره‌ی ئه‌و بابه‌ته‌ی گۆڤاری"په‌كین نیوز" بڵاویكردۆته‌وه، ئه‌م ڕوداوه له شاری"تانگشان" مانگی ڕابردوو ڕویداوه، پاش ئه‌وه‌ی كچێكی ته‌مه‌ن 9 ساڵ به‌ته‌نها له‌ژوره‌كه‌ی خۆی بووه له نهۆمی 25 ی باڵه‌خانه‌یه‌ك و كه‌وتۆته خواره‌وه به‌ڵام گیانی له‌ده‌ست نه‌داوه.
ئه‌گه‌رچی كه‌وتنه‌كه‌ی ئازار به‌خش بووه به‌ڵام توانیویه‌تی له‌نهۆمی 18 خۆی بگرێته‌وه و به‌هۆی كه‌وتنه‌كه‌یه‌وه ده‌م و گوێی پڕ له‌خوێن بووه، پاش گواستنه‌وه‌ی بۆ نه‌خۆشخانه‌ی په‌كین تایبه‌ت به منداڵان پزیشكه‌كان باسیان له‌وه كردوه قۆڵ و قه‌فه‌زه‌ی سنگی شكاوه به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ زیانێك به‌ر مێشكی بكه‌وێت.
به‌گوێره‌ی هه‌واڵێكی پێگه‌ی"ساوس چاینا مۆرنینگ پۆست" ئه‌م كچه چه‌ند نه‌شته‌رگه‌ریه‌كی بۆ ئه‌نجامدراوه و پاش 10 ڕۆژ نه‌خۆشخانه‌ی به‌جێهێشتوه.
PM:04:56:21/04/2025
ئه‌م بابه‌ته 1064
جار خوێنراوه‌ته‌وه