گرنگی عەینەکی ڕۆژ بۆ تەندروستی چاو
وێستگە ستایل-
عەینەکی ڕۆژ ڕۆڵێکی سەرەکی دەگێڕن لە پاراستنی تەندروستی چاو، دكتۆره كۆسار پزیشکی پسپۆڕی نەخۆشییەکان و نەشتەرگەری چاو لهم بابهتهدا گرنگیهكانی عهینهكی خستۆته ڕوو.
1-پاراستن لە تیشکی سەروو بنەوشەیی، چاویلکەی خۆر ڕێگری لە تیشکی UV-A و UV-B دەکات کە بە تێپەڕبوونی کات زیان بە چاوەکان دەگەیەنێت.
2-یارمەتی خۆپاراستن لە:
-ئاوی سپی چاو
-سووتانی چاو بە خۆر
3-کەمبوونەوەی مەترسی تووشبوون بە شێرپەنجەی چاو
-پێستی دەوروبەری چاوەکان و تەنانەت چاوەکانیش خۆیان دەتوانن تووشی میلانۆما یان شێرپەنجەی دیكه ببن، چاویلکەی ڕۆژ ڕێگری لە تیشکی سەروو بنەوشەیی دەکات کە زیان بە چاوەکان بگەیێنێت بەمەش ئەم مەترسییە کەمدەکاتەوە.
4-پاراستنی جەستەیی، چاوەکان لە خۆڵ و با و پاشماوە و ماددە هەستیارەکان دەپارێزێت.
5-ڕێگری لە چرچبوونی پێست بەهۆی خۆرەوە و زیانگەیاندن بە پێستی ناسکی دەوروبەری چاو دەکات.
PM:04:38:21/04/2025
ئهم بابهته 136
جار خوێنراوهتهوه