باوێشك ده‌گوازرێته‌وه؟
وێستگە ستایل-
ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌یه‌ك ده‌ریخستوه باوێشك بێحگه له‌وه‌ی نیشانه‌یه بۆ خه‌واڵوی و هیلاكی هاوكات هۆكارێكه بۆ په‌یوه‌ندی نێوان تاكه‌كان.
ئه‌وه‌ی جێی سه‌رنجه كاتێك كه‌سێك باوێشك ده‌دات یان گوێی له ده‌نگی باوێشكی كه‌سێك ده‌بێت ئه‌وه واده‌كات ئه‌وانی دیكه باوێشك بده‌ن ئه‌مه‌ش پێی ده‌وترێت"په‌تای باوێشك" ئه‌مه ته‌نها له‌ناو مرۆڤدا نییه به‌ڵكو له‌ناو به‌شێك له ئاژه‌ڵانیشدا هه‌یه.
دكتۆر چارلز سویت پزیشكی پسپۆڕی ده‌رونی ده‌ڵێت"جۆرێك له‌خانه ده‌ماریه‌كان ڕۆڵی گرنگیان هه‌یه له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته، ئه‌م خانانه كاردانه‌وه‌یان ده‌بێت كاتێك كه‌سێكی دیكه باوێشك ده‌دات ئاره‌زووی باوێشكدان دروستده‌كات له‌لای یه‌كێكی دیكه، هه‌ندێكجاری دیكه ئه‌م بابه‌ته په‌یوه‌ندی به ئاستی سۆزداری تاكه‌وه هه‌یه"
دكتۆر سویت ده‌شڵێت"ئه‌وه‌نده‌ی باوێشك په‌یوه‌ندی به‌و هۆكارانه‌ی سه‌ره‌وه هه‌یه ئه‌وه‌نده په‌یوه‌ندی به ماندوێتیه‌وه نییه، به‌ڵكو په‌یوه‌ندی هه‌یه به ڕێگایه‌كی ئارام كه مێشكی مرۆڤ به‌كاریده‌هێنێت بۆ هاوسۆز بوون له‌گه‌ڵ ده‌وروبه‌ره‌كه‌ی"
PM:04:36:21/04/2025
ئه‌م بابه‌ته 136
جار خوێنراوه‌ته‌وه