ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی: بۆ ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی په‌تایه‌كی نوێ خۆمان ئاماده ده‌كه‌ین
وێستگە ستایل-
پاش 3 ساڵ له دانوستان، وڵاتانی ئه‌ندام له‌ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی گه‌یشتنه ڕێككه‌وتنێكی مێژووی بۆ ڕوبه‌رڕوبوونه‌وه‌ی هه‌ر په‌تایه‌ك له‌داهاتودا ڕوو له‌جیهان بكات.
له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی بڵاویكردۆته‌وه تیایدا هاتووه" وڵاتانی ئه‌ندام له‌ڕێكخراوه‌كه هه‌نگاوی گه‌وره‌یان ناوه بۆ ئه‌وه‌ی وابكه‌ن جیهان سه‌لامه‌ت بێت له‌حاڵه‌تی بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌ر په‌تایه‌ك" سه‌رۆكی ڕێكخراوه‌كه‌ش ئه‌م هه‌نگاوه به ده‌ستكه‌وتێكی مێژووی وه‌سف ده‌كات.
جیف بیزوس وه‌ك سه‌رۆكی ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی ده‌ڵێت" ئامانجی ئێمه له‌م ڕێككه‌وتنه بۆ ئه‌وه‌یه نه‌وه‌كانی داهاتوو له ئاشتی و سه‌قامگیری ته‌ندروستیدا بژین، ئه‌گه‌رچی جیهان كراوه‌ته چه‌ندین پارچه‌وه به‌ڵام هێشتا به‌یه‌كه‌وه ده‌توانیت كاربكه‌ین بۆ ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی هه‌ڕه‌شه‌كانی داهاتوو"
پاش 5 ساڵ له‌سه‌رهه‌ڵدانی په‌تای كۆرۆنا كه به‌هۆیه‌وه ژیانی ملیۆنه‌ها مرۆڤ كۆتایی هات و ئابوری جیهان وێران بوو، هێشتا جیهان له‌هه‌وڵدایه بۆ ئه‌وه‌ی له‌حاڵه‌تی دوباره بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تایه‌كی نوێ ئاماده‌بێت و ڕوبه‌ڕووی ببێته‌وه.
PM:06:00:16/04/2025
ئه‌م بابه‌ته 852
جار خوێنراوه‌ته‌وه