ڤیدیۆ: كاتی بیری وه‌ك یه‌كه‌م گۆرانیبێژ گه‌یشته بۆشایی ئاسمان
وێستگە ستایل-
له‌ڕێی موشه‌كێكی ئاسمانی تایبه‌ت به كۆمپانیای"بلو ئۆریگن" كه جیڤ بیزوس خاوه‌نه‌كه‌یه‌تی، لۆرین سانشیز ده‌ستگیرانه‌كه‌ی بیزۆس و ئه‌ستێره‌ی پۆپی ئه‌مه‌ریكی"كاتی بیری" و پێشكه‌شكاری ناودار"گایل كینگ" و شاره‌زای بواری موشكه" عائیشه بو" و چه‌ند كه‌سێكی دیكه چونه بۆشایی ئاسمان.
ئه‌م گه‌شته له‌بواری"گه‌شتیاری بۆشایی ئاسماندایه" له‌ناویدا كۆمه‌ڵێك كه‌سی ده‌وڵه‌مه‌ند و به‌ناوبانگ هه‌یه، كۆمپانیاكه گرته ڤیدیۆیی ناو كه‌شتیه‌كه‌ی بڵاوكردۆته‌وه.
بیری له‌باره‌ی ئه‌و گه‌شته‌ی كردویه‌تی وتویه‌تی" ئه‌وه‌نده دیمه‌نه‌كه ناوازه‌بووه به‌لایه‌وه نه‌یتوانیوه گۆرانی (ئه‌م جیهانه سه‌رسوڕهێنه‌ره) له‌بۆشایی ئاسمان نه‌ڵێته‌وه" هاوكات كۆمپانیای بلو ئۆریگن ڕه‌تی كردۆته‌وه تێچووی ئه‌م گه‌شته ئاشكرا بكات.
ئه‌مه ده‌بێته گه‌شتی ژماره 11 تایبه‌ت به كۆمپانیای بلو ئۆریگن كه سه‌نته‌ره‌كه‌ی له ویلایه‌تی واشنتنه و جیڤ بیزۆس ساڵی 2000 دایمه‌زراندوه.
بیزۆس خۆی یه‌كه‌م گه‌شتی بۆشایی ئاسمانی له‌ڕێی كۆمپانیاكه‌یه‌وه ئه‌نجامداوه له ساڵی 2021 دا و له‌گه‌ڵیدا تیمێكی شاره‌زا له‌بواره‌كه‌دا هه‌بووه.
PM:06:52:15/04/2025
ئه‌م بابه‌ته 572
جار خوێنراوه‌ته‌وه