سعودیه: مانگی ڕه‌مه‌زانی ئه‌مساڵ زیاتر له 122 ملیۆن سه‌ردانكه‌ری شوێنه پیرۆزه‌كان هه‌بووه
وێستگە ستایل-
وڵاتی سعودیه ئاشكرای كردوه له‌ماوه‌ی مانگی ڕه‌مه‌زاندا زیاتر له 122 ملیۆن عومره‌كار و نوێژخوێن سه‌ردانی كه‌عبه‌ی پیرۆز و مزگه‌وتی پێغه‌مبه‌ری ئیسلامیان كردوه.
له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه كۆمه‌ڵه‌ی گشتی گرنگیدان به كاروباری كه‌عبه و مزگه‌وتی پێغه‌مبه‌ری ئیسلام بڵاویان كردۆته‌وه تیایدا هاتووه"له‌مانگی ڕه‌مه‌زانی 1446 كۆچی زیاتر له 122 ملیۆن و 286 هه‌زار و 712 كه‌س سه‌ردانی ئه‌م دوو جێگا پیرۆزه‌یان كردوه، ژماره‌ی عومره‌كاران 16 ملیۆن و 558 هه‌زار و 241 كه‌س بوون و ئه‌و كه‌سانه‌ی سه‌ردانی كه‌عبه‌یان كردوه 75 ملیۆن و 573 هه‌زار و 928 كه‌س بوون و ئه‌و كه‌سانه‌ش كه سه‌ردانی مزگه‌وتی پێغه‌مباری كردوه 30 ملیۆن و 154 هه‌زار و 543 كه‌س بوون"
شایه‌نی باسه كۆمه‌ڵه‌ی گشتی گرنگیدان به كاروباری كه‌عبه و مزگه‌وتی پێغه‌مبه‌ری ئیسلام ته‌كنیكی نوێ به‌كارده‌هێنن بۆ ژماردنی نوێ خوێنان و عومره‌كاران.
AM:11:03:01/04/2025
ئه‌م بابه‌ته 552
جار خوێنراوه‌ته‌وه