هۆكاره‌كانی توشبوونی به‌شێك له‌توشبووانی شێرپه‌نجه به نه‌زۆكی
وێستگە ستایل-
به‌شێك له توشبووان به نه‌خۆشی شێرپه‌نجه پاش وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ر توشی نه‌زۆكی ده‌بن، له‌م بابه‌ته‌دا دكتۆر ڕێباز پزیشكی نه‌خۆشییه‌كانی شێرپه‌نجه له‌م بابه‌ته‌دا هۆكاری ئه‌م حاڵه‌ته ده‌خاته ڕوو.
1-وەرگرتنی چارەسەری کیمیای کە بەندە لەسەر بڕ و جۆر و ماوەی وەرگرتنی چارەسەرەکە و جۆری شێرپەنچەکە.
2- وەرگرتنی چارەسەری تیشک بۆ ناوچەی سک و حەوز.
3- لابردنی ئەندامەکانی زاوزێ بە نەشتەرگەری بۆ هەر هۆکارێک بێت.
4- وەرگرتنی چارەسەری هۆڕمۆنی بە تایبەت لە خانمان کە وا دەکات سوڕی مانگانەیان نەمێنێت.
بۆ کەمکردنەوەی ئەم حاڵەتە جەند ڕێگایەکی جیاواز هەیە بەکاردێت بەڵام باوترینیان:
1-پاراستن و هەڵگرتنی هێلکە(ovum) لە خانمان وە تۆوە(sperm) لە پیاوان پێش وەرگرتنی چارەسەر.
2-بەکارهێنانی جۆرێک لە دەرزیە ( gonadotropin releasing hormone agonist)کە بە دەرزی ژێر پێست ناسراوە لەماوەی وەرگرتنی چارەسەری کیمیای لە خانماندا .
PM:08:56:30/03/2025
ئه‌م بابه‌ته 848
جار خوێنراوهتهوه