ڤیدیۆ: هونه‌رمه‌ند عه‌دنان كه‌ریم به‌رهه‌مێكی نوێی بڵاوكرده‌وه
وێستگە ستایل-
هونه‌رمه‌ند عه‌دنان كه‌ریم به‌رهه‌مێكی نوێی به‌ناوی"ڕۆیی بەبا عومرم" بڵاوكرده‌وه، ئه‌مه‌ش ده‌بێته نوێترین به‌رهه‌می كلیپكراوی ئه‌م هونه‌رمه‌نده.
به‌رهه‌مه‌كه له‌جۆری مه‌قامی ڕاست ه و تێكست ی شاعیری گه‌وره‌ی كورد"مه‌حووی" یه و عود و نه‌ی "خه‌لیل عه‌بدوڵا" كاری تیادا گردوه.
زۆرێك له هه‌وادارانی ئه‌م هونه‌رمه‌نده ده‌ست خۆشیان لێكردوه بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌م كاره له نزیك جه‌ژنی ڕه‌مه‌زان و یه‌كێك له‌وان نوسویه‌تی"ئەوەی کە مابێتەوە لەم سەردەمەیا شایەنی گوێ لێگرتن بێ و بۆ رۆحت گۆرانی بڵێت تەنها خۆتی مامۆسا بەلام بەداخەوە ماندووبوون بە دەنگتەوە دیارە ئەمەش هۆکای هەڵکشانی تەمەنە بەڵام هێشتا چێژ بەخشە سوپاس بۆ تۆ مامۆستای هونەری مقامات و بەستەو گۆرانی کوردی"
عه‌دنان كه‌ریم یه‌كێه له هونه‌رمه‌نده دیاره‌كانی باشووری كوردستان و خاوه‌نی چه‌ندین ئه‌لبومی گۆرانییه وهه‌واداری تایبه‌ت به ده‌نگی هه‌یه له چوار پارچه‌ی كوردستان.
PM:08:34:27/03/2025
ئه‌م بابه‌ته 1276
جار خوێنراوه‌ته‌وه