شازاده هاری له ڕێكخراوی خێرخوازی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ئایدز كشایه‌وه
وێستگە ستایل-
شازاده هاری ئاشكرای كردوه له‌دۆخی شۆكدایه پاش كشانه‌وه‌ی له‌ڕێكخراوی"سینتیبیل" ی خێرخوازی به‌ریتانی كه بۆ یارمه‌تی توشبووان به‌نه‌خۆشی ئایدز و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ئه‌م نه‌خۆشییه دامه‌زراوه.
هاری، كوڕه بچووكی خێزانی شاهانه‌ی به‌ریتانیا"پاشا چارلز" به‌شدار بووه له دامه‌زراندنی ئه‌م ڕێكخراوه له ساڵی 2006 دا وه‌ك ڕێزێك بۆ دایكی كۆچكردووی، ئه‌م رێكخراوه‌ش 9 ساڵ پاش كۆچی دوایی دایكی دامه‌زرێندراوه.
وشه‌ی"سینتیبیل" به‌مانای"له‌بیرم مه‌كه‌ن" دێت، به زاراوه‌ی لیسۆتۆ- باشووری ئه‌فه‌ریقا، پاش دروستبوونی كێشه له‌نێوان دامه‌زرێنه‌رانی ئه‌م ڕێكخراوه بڕیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ڕێكخراوه‌كه دراوه.
هاری و سیسۆ له ڕاگه‌یه‌ندراوێكی هاوبه‌شدا كه "سكای نیوز" بڵاویكردۆته‌وه تیایدا ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه كردوه، ئه‌وه‌ی ڕویداوه بابه‌تێكی خه‌م هێنه‌ر و بێزاركه‌ره به‌ڵام په‌یوه‌ندی نێوان به‌رپرسانی ڕێكخراوه‌كه ئه‌وه‌نده خراپ بووه كه دۆخه‌كه چاك ناكرێته‌وه و دۆخه‌كه به‌رگه‌ی ناگیرێت.
PM:05:36:27/03/2025
ئه‌م بابه‌ته 684
جار خوێنراوه‌ته‌وه