ئه‌ندامێكی تیپی مۆسیقای بابان كۆچی دوایكرد
وێستگە ستایل-
تیپی مۆسیقای بابان له‌ڕێی په‌یجه فه‌رمیه‌كه‌ی خۆیان له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك هه‌واڵی كۆچی دوایی یه‌كێك له ئه‌ندامانی تیپه‌كه‌ی ڕاگه‌یاند.
له‌ڕاگه‌یاندنه‌كه‌ی ئه‌م تیپه‌دا نوسراوه"زۆر بەداخەوە بۆ ماڵئاوایی یەکێکی تر لە هاوڕێی گەڕەک و ئەندامێکی ئیداری تیپی مۆسیقای بابان"ڕزگار عوسمان" كه لە زۆر کار و چالاکی خۆبەخشانە کاری دەکر، بەداخەوە ئەمڕۆ بە نەخۆشی لە ووڵاتی ئەڵمانیا کۆچی دوایکرد"
هاوكات هونه‌رمه‌ند نه‌ریمان بابان بۆ مه‌رگی ئه‌م هاوڕێیه‌ی له‌ستۆری په‌یجی فه‌رمی خۆی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك نوسیویه‌تی" خوات له‌گه‌ڵ برا خۆشه‌ویسته‌كه‌م، تۆ له نیشتمان تۆرایت و غه‌ریبیت هه‌ڵبژارد بۆ دوا هه‌ناسه‌كانت، ئازارێكت بۆ ئێمه جێهێشت مه‌گه‌ر خودا به‌گه‌وره‌یی خۆی سه‌بوریمان بدات داواكارم خودا له‌م مانگه پیرۆزه‌دا به به‌هه‌شتت شاد بكات"
تیپی مۆسیقای بابان گرووپێکی مۆسیقی کوردی بوو کە ساڵی 1980 لە شاری سلێمانی دامەزرا و یەکەم ئالبومیان لە ساڵی 1983 لە ستۆدیۆی زانکۆی سلێمانی تۆمار کردوه، نەریمان بابان سەرۆکی تیپەکە بووه له‌و كاته‌دا، ئامانجی ئه‌م تیپه بەرەو پێش بردنی ھونەری کوردی و پێشکەش کردنی گۆرانی بە شێوازێکی نوێ و تایبەت بەخۆیان بووه.
PM:04:58:27/03/2025
ئه‌م بابه‌ته 2968
جار خوێنراوه‌ته‌وه