شاجوانه‌كه‌ی توركیا ده‌ستگیركرا
وێستگە ستایل-
به‌رپرسانی توركیا شاجوانی پێشووی وڵاته‌كه‌یان"بان‌و ئۆزتۆرك" یان به‌تۆمه‌تی سوكایه‌تی كردن به‌سه‌رۆكی توركیا"ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان" و به‌رپرسانی حكومی ئه‌و وڵاته ده‌ستگیركرد، پاش ئه‌وه‌ی ئه‌م خانمه له‌ڕێی هه‌ژماره‌كانی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان چه‌ند پۆستێكی بڵاوكردۆته‌وه.
به‌گوێره‌ی سه‌رچاوه هه‌واڵیه‌كانی توركیا، لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵ بان‌و ده‌ستیپێكردوه كه ساڵی 2009 وه‌ك شاجوانی توركیا هه‌ڵبژێردرا، تۆمه‌ته‌كه‌شی سوكایه‌تی كردنه به به‌رپرسانی وڵاته‌كه‌ی پاش ده‌ستگیركردنی سه‌رۆكی شاره‌وانی ئه‌سته‌نبوڵ"ئه‌كره‌م ئیمام"
ئه‌م خانمه بێجگه له‌وه‌ی له‌ماوه‌ی ڕابردوودا شاجوانی توركیا بووه، له چه‌ندین درامای ته‌له‌فیزۆنی وه‌ك ئه‌كته‌ر ڕۆڵی بینیوه، شه‌وی ڕابردوو شه‌پۆلێكی نوێ له ده‌ستگیركردنی هاوڵاتیان له شاره‌كانی ئه‌سته‌نبوڵ و بورسه ده‌ستیپێكردوه.
له‌سه‌رتای ئه‌م هه‌فته‌یه‌وه له‌لایه‌ن به‌رپرسانی توركیا زیاتر له 1400 خۆپیشانده‌ر ده‌ستگیركراون، پاش ئه‌وه‌ی خۆپیشاندانیان سازكرد به‌رامبه‌ر ده‌ستگیركردنی سه‌رۆكی شاره‌وانی ئه‌سته‌نبوڵ.
PM:05:17:26/03/2025
ئه‌م بابه‌ته 1084
جار خوێنراوه‌ته‌وه