ئایا ئەو کەسانەی نەخۆشی غوددەی تەمەڵ یان زیاد چالاکیان هەیە دەتوانن بەڕۆژووبن؟
وێستگە ستایل-
لە مانگی ڕەمەزاندا، ئەو کەسانەی نەخۆشی غوددەی تەمەڵ یان زیادچالاکیان هەیە زۆربەی کات دەتوانن بەڕۆژوو بن، بەگشتی بەم شێوازەیە كه دکتۆر هەڵوان پسپۆڕی نەشتەرگەری گشتی و نەخۆشیەکانی مەمک ئاماژهی بۆ كردوه لهم بابهتهدا.
یەکەم: ئەو کەسانەی غوددەی تەمەڵیان هەیە، دەتوانن حەبی پایرۆکسین وەربگرن بە گەدەی بەتاڵ لە کاتی خەوتندا یاخود پێش پارشێو، بە گشتی هیچ کێشەیەکیان نابێت و دەتوانن بەڕۆژوو بن بە سەلامەتی.
دووەم: ئەو کەسانەی غوددەی زیادچالاکیان هەیە، دەرمانی کاربیمازۆل دەتوانن بەردەوام بن لەسەر دەرمانەکە و بە گشتی ڕۆژی دووجار بەکاردێت، ئێواران و پارشێوان، ئەگەر نەخۆشەکە دەرمانی پرۆپیل پایۆوڕاسیل هەبوو ئەوا ئەم دەرمانە دەبێت بگۆڕدرێت لەلایەن پزیشکی پسپۆڕەوە.
PM:03:42:20/03/2025
ئهم بابهته 832
جار خوێنراوهتهوه