به‌وێنه..دوای 9 مانگ مانه‌وه له‌بۆشایی ئاسمان كه‌شتیوانه ئاسمانیه‌كان شێوه‌یان گۆڕاوه
وێستگە ستایل-
ماوه‌ی 9 مانگه دوو كه‌شتیوانی ئاسمانی له‌بۆشایی ئاسمان گیریان خواردوه، دوێنێ به‌سه‌ركه‌وتووی گه‌ڕانه‌وه سه‌ر زه‌وی، مانه‌وه‌یان له‌بۆشایی ئاسمان كاریگه‌ری له‌سه‌ر شێوه‌ی ڕوخسار و ته‌ندروستیان هه‌بووه.
پسپۆڕانی ته‌ندروستی ئاگاییان داوه‌ته هه‌ریه‌ك له ولیام ی ته‌مه‌ن 59 ساڵ و ویلمۆر ی 62 ساڵ، مانه‌وه‌یان بۆ ماوه‌ی 9 مانگ له‌بۆشایی ئاسمان له ماوه‌ی داهاتودا به‌ته‌واوه‌تی كاریگه‌رییه نه‌رێنیه‌كانی له‌سه‌ر ته‌ندروستیان ده‌رده‌كه‌وێت، له بچووكترین كێشه‌ی ته‌ندروستی هه‌تا مه‌ترسی توشبوونیان به‌شێرپه‌نجه.
كه‌شتیوانه ئاسمانیه‌كان پاش گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ سه‌ر زه‌وی ماسولكه‌كانیان لاواز ده‌بێت و ڕۆیشتن و ڕێكردن بۆیان قورس ده‌بێت به‌هۆی هێزی ڕاكێشانی زه‌ویه‌وه، ئه‌م دوو كه‌شتیوانه كه هاوسه‌ری یه‌كترن بۆ ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێك به‌چڕی پشكنینیان بۆ ده‌كرێت له سه‌نته‌ری جۆنسۆن ی ئاسمانی سه‌ر به ناسا له هیوستن، به‌ڵام پزیشكه‌كان به‌ته‌واوه‌تی تێبینی خراپبوونی ته‌ندروستی ئه‌م دوو هاوسه‌ره‌یان كردوه به‌هۆی مانه‌وه‌یان بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر له‌بۆشایی ئاسمان و پچڕانی یارمه‌تیه‌كانی سه‌ر زه‌وی بۆیان، به‌ته‌واوه‌تی كێشیان دابه‌زیوه.
توێژینه‌وه‌كان ئاشكرایان كردوه، ئه‌و كه‌سانه‌ی وه‌ك كه‌شتیوانی ئاسمانی بۆ كاركردن ده‌چنه بۆشایی ئاسمان مانه‌وه‌یان له بۆشایی ئاسمان توانای یاده‌وه‌ریان لاواز ده‌كات، گۆڕانكاری له ڕه‌فتاریان دروست ده‌بێت، به‌ڵام تائێستا به‌ڵگه نییه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌م گۆڕانكاریانه بمێنێته‌وه له‌سه‌ریان پاش گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ سه‌ر زه‌وی.
پسپۆڕان له‌ڕێی توێژینه‌وه‌كانیان ئاشكرایان كردوه، ئه‌و كه‌شتیوانه ئاسمانیه‌ی ته‌مه‌نی له‌نێوان 30-50 ساڵد بێت و ماوه‌ی 6 مانگ له‌بۆشایی ئاسمان بمێنێته‌وه ئه‌وه نیوه‌ی هێزی جه‌سته‌ی له‌ده‌ست ده‌دات، دوێنێ پاش گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌م تیمه ئه‌وه به‌ڕونی بینرا كه‌شتیوانه‌كه توانای نه‌بوو هه‌ستێته سه‌ر پێكانی خۆی.
PM:03:32:20/03/2025
ئه‌م بابه‌ته 888
جار خوێنراوه‌ته‌وه