ئافره‌تێك به‌شێوه‌یه‌كی نامۆ له مردن ڕزگاری بوو
وێستگە ستایل-
ئافره‌تێك له ویلایه‌تی"ئه‌ندیانا ی ئه‌مه‌ریكا" به نزیكه‌ی ماوه‌ی یه‌ك هه‌فته له‌ناو ئۆتۆمبێله‌كه‌یدا گیری خواردوه پاش ئه‌وه‌ی توشی ڕووداوێكی هاتوچۆ بووه، به ته‌نها خواردنه‌وه‌ی ئاو له‌و ڕێگایه‌ی كه توشی ڕوداوه‌كه بووه توانیویه‌تی له ژیاندابمێنێته‌وه پێش ئه‌وه‌ی بدۆزرێته‌وه و ڕزگار بكرێت.
شانون كوسران به‌رپرسی پۆلیس له هه‌رێمی "نیوتن"له‌ڕێی پۆستێك كه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاویكردۆته‌وه باسی له‌وه كردوه، پیاوێك كه سه‌رقاڵی كارپێكردنی ئامێره‌كانی خاوێنكردنه‌وه‌ی ئاوه‌ڕۆ بووه تێبینی ئه‌وه‌ی كردوه ئۆتۆمبێلێك كه ئافره‌تێكی تیادا بووه له‌سه‌ر ڕێگاكه‌ی له نزیك شارۆچكه‌ی ئه‌ندیانا گیری خواردوه و ته‌نها توانای قسه‌كردنی هه‌بووه.
پاش گه‌یشتنی پۆلیس ئه‌م ئافره‌ته 41 ساڵه له ئۆتۆمبێله‌كه‌ی خۆی ده‌رهێندراوه و گه‌یه‌ندراوه‌ته نه‌خۆشخانه‌ی شیكاگۆ و خێزانی ئافره‌ته‌كه‌ش چه‌ند ڕۆژێك پاش ونبوونی پۆلیسیان ئاگاداركردۆته‌وه.
PM:01:27:13/03/2025
ئه‌م بابه‌ته 388
جار خوێنراوه‌ته‌وه